سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ساڵی نوێی زایینی له گه‌لی كوردستان و عێراق و جیهان پیرۆز ده‌كات
به‌بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی ساڵی 2012 و سه‌ره‌تای ساڵی 2013ی زاینیه‌وه ، سڵاو و پیرۆزبایی گه‌رمی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و هه‌موو حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان و عیراق و ته‌واوی جیهان ده‌كه‌م ، به تایبه‌تی خوشك و برایانی خۆشه‌ویست و حزب و لایه‌نه سیاسی و رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی مه‌سیحی له كوردستان و ئه‌و خوشك و برا مه‌سیحیانه‌ی كه به هه‌ر هۆیه‌ك روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه وه‌كو په‌ناگه‌یه‌كی ئارام و سڵاوی پڕ دڵسۆزیش به خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان و گشت برا پێشمه‌رگه‌كانی كوردستان راده‌گه‌یه‌نم.
هیوادارم ساڵی 2013 ، ساڵی ئاشتی بێت له گشت وڵاتانی جیهاندا و ساڵی ده‌ستكه‌وتی زیاتر و به‌یه‌كه‌وه كاركردنی هه‌موو پێكهاته و لایه‌نه‌كانی كوردستان بێت له پێناو پێشكه‌وتنی زیاتری هه‌رێم له رووی سیاسی و دیموكراتی و ئابووری و ئاوه‌دانكردنه‌وه و به‌دیهێنانی ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان. له وڵاتی خۆشمان‌دا مخابن ئه‌مرۆ كه پێشوازی له ساڵی نوێی زاینی ده‌كه‌ین ، عیراق به ته‌نگژه‌یه‌كی سیاسی ترسناكدا تێده‌په‌ڕێت و په‌یوه‌ندی نێوان پێكهاته‌كانی به ئاراسته‌ی لێكهه‌ڵوه‌شانه‌وه و لێكترازان ده‌چێت ، ئه‌مه‌ش وا ده‌خوازێت كه سه‌ركرده سیاسییه‌كان له ئاست به‌رپرسیاری نیشتمانی و مێژوویی خۆیاندا بن و به‌و په‌ڕی حیكمه‌ته‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ره‌وشه‌كه‌دا بكه‌ن و به‌رژه‌وه‌ندی باڵای خه‌ڵكی عیراق له پێش به‌رژه‌وه‌ندی كه‌س و حیزب و تائیفه‌وه له به‌ر چاو بگرن و ده‌ستووری عیراق بكه‌نه ناوبژیوان و خاڵی به یه‌ك گه‌یشتن ، دوور له هه‌ڕه‌شه و خۆ سه‌پاندن.
جارێكی تر هیوای ساڵێكی پڕ له به‌خته‌وه‌ری و ئاسووده‌یی بۆ هه‌موو لا ده‌خوازم و ئومێدم وایه كه خوای گه‌وره پشتیوانمان بێت بۆ ئه‌وه‌ی ساڵی نوێمان به پرۆژه‌ی گه‌وره و هه‌نگاوی پڕ له خزمه‌ت بۆ گه‌ل و نیشتمانمان برازێنینه‌وه .
له‌گه‌ڵ رێز و خۆشه‌ویستیم
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
31/12/2012
