رێبوار سیوەیلی پارەی وەزارەتی رۆشنبیری رەتدەكاتەوەو دەڵێ من داهێنەر نیم
رێبوار سیوه‌یلی، نووسەری بەردەوامی گۆڤاری گوڵان له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌فه‌یسبوك به‌ناونیشانی "من داهێنه‌ر نیم" بڵاویكردۆته‌وه، ده‌ڵێت، "نامه‌وێت هیچ خه‌ڵاتێك‌و پاداشتێك به‌م ناوه‌وه وه‌ربگرم، ناعه‌داڵه‌تی ته‌نیا بۆ ڕه‌تكردنه‌وه باشه، 9 كتێبم هه‌یه ئاماده‌ی چاپه، به‌ڵام به‌حه‌وت ملیۆن بۆم چاپ ناكرێن. من داوای 25 ملیۆنم كردبوو، خۆ سواڵ ناكه‌م به‌حه‌وت رازیی بم".
له‌به‌شێكی دیكه‌ی رونكردنه‌وه‌كه‌یدا، سیوه‌یلی ده‌نوسێت، "ئه‌مه خه‌ڵات نیه، پێرابواردنه. من ته‌مه‌نم 42 ساڵه‌و تائێستا نه‌به‌كه‌س پێكه‌نیوم‌و نه‌به‌كه‌سم رابواردووه. بیده‌نه‌وه به‌و شوێنه‌ی لێتان وه‌رگرتووه، با بیخاته‌وه ئه‌و شوێنه‌ی كه لێی ده‌رهێناوه.. بیده‌ن به‌هاوڕێ كورده‌كانمان له‌رۆژئاوای كوردستان.. سنووره‌كانیان له‌سه‌ر بكه‌نه‌وه".
رێبوار سیوەیلی جگە لە وتارەكانی كە بەشێوەیەكی بەردەوام بۆ گوڵانی دەنووسێت، بەهاوكاری كۆلێژەكەی، چەند سیمینارێكی فیكری و سیاسی لەگەڵ گوڵان رێكخستووە، ئەوەش پرۆژەیەكە و بەردەوامی هەیە.
