له‌ مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان كه‌ره‌ڤانه‌ بۆ گه‌شتیاران دابین كرا

له‌ مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان  كه‌ره‌ڤانه‌ بۆ گه‌شتیاران دابین كرا
30ی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر(گوڵان میدیا)- حوسێن ئه‌حمه‌د به‌رِێوه‌به‌ری گومركی گه‌رمیان راگه‌یاند: له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی كه‌ له‌ مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان ئه‌نجام ده‌درێت و بۆ خزمه‌تكردنی ئه‌و هاوولاَتیانه‌ی كه‌ له‌و مه‌رزه‌ هاتووچۆی ئێران ده‌كه‌ن یاخود به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ بۆ مه‌به‌ستی گه‌شت یاخود چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆ یه‌كه‌مجار كه‌ره‌ڤانه‌یان بۆ ته‌رخانك راوه‌.

گوتیشی: پێشتر ئه‌وانه‌ی هاتووچۆیان ده‌كرد له‌و مه‌رزه‌ بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك شوێنی حه‌وانه‌وه‌یان نه‌بوو به‌ڵكو ده‌بوو له‌شاره‌كان چاوه‌رِوانیان بكردایه‌ تا مه‌مه‌ڵه‌كانیان ته‌واو ده‌بوو، ئه‌م كه‌ره‌ڤانانه‌ش له‌لایه‌ن حكوومه‌تی كوردستان دابین كراوه‌.
Top