29ی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر(گوڵان میدیا)- رِووپێوی نه‌خشه‌ی هه‌ژاری و مردنی دایكان له‌هه‌رێم ئه‌نجام ده‌درێت. بهرِێوهبهری ئاماری سلێمانی، مه‌حمود عوسمان له لێدوانێكی دا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاند رِاگهیاند: به‌مه‌به‌ستی هه‌بوونی ئامارێكی رِاست و دروست له هه‌رێمی كوردستان، به هاوكاری ده‌زگای ناوه‌ندی ئاماری عێراقی رِوپێویهك بۆ نه‌خشه‌ی هه‌ژاری و مردنی دایكان ئه‌نجام ده‌ده‌ین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌شاری سلێمانی خولێكی رِاهێنان بۆ كارمه‌ندانی ئاماری سلێمانی كراوه‌ته‌وه، ئه‌م رِووپێویه هه‌نگاوێكی باش ده‌بێت و ده‌توانین بڵێن له سه‌دا ده‌ی سه‌رژمێری گشتییه.