لیژنه‌ی ئهوقافو كاروباری ئاینی به‌شه بودجه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف تاوتوێ ده‌كات
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌پرۆسه‌ی حهجو عه‌مره‌و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی كه‌له‌كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌و دوو پرۆسه‌یه‌دا دێنه پێش‌و دانانی میكانیزمێكی گونجاوتر بۆ رێكخستنیان كرا‌و له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه چه‌ندین سهرنجو تێبینی‌و پێشنیاز بۆ رێكخستن‌و كاراتركردنی هه‌ردوو پرۆسه‌كه خرانه‌ڕوو.
له‌ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌تایبه‌ت بوو به‌بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2013 بهگشتیو به‌شه بودجه‌ی وه‌زراه‌تی ئه‌وقاف به‌تایبه‌تی، گفتوگۆیه‌كی چڕ‌وپڕ له‌سه‌ر بودجه‌ی خه‌مڵێنراوی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بۆ ساڵی 2013 كرا كه‌بۆ پڕۆژه بهردهوامهكانو پێشنیازكراوه‌كان ته‌رخانكراوه كه‌ئێستا له‌په‌رله‌مانی كوردستانه‌و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ئه‌وقافه‌وه تاوتوێ ده‌كرێت بۆئه‌وه‌ی بتوانن سه‌رجه‌م داواكاری‌و سهرنجو تێبینییه‌كانیان له‌ڕاپۆرتی لیژنه‌كه‌دا جێبكهنهوهو ئاراسته‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی بكه‌ن بۆ كاركردن له‌سه‌ری تالهداهاتوویهكی نزیكدا له‌دانیشتنه‌كانی تایبه‌ت به‌بودجه گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئهوقافو كاروباری ئاینی له‌په‌رله‌مانی كوردستان پشنگیریی خۆیان بۆ پێویستیی دابینكردنی ئه‌و به‌شه بودجه‌یه خسته‌ڕوو كه‌بۆ پڕۆژه پێشنیازكراوه‌كان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه داواكراوه‌و به‌ڵینی پێدان كهلیژنهكهیان به‌دواداچوون بۆ كه‌موكوڕییه‌كان دهكاتو پشتگیری زیادكردنی به‌شه بودحهی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بكه‌ن.
