سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بروسكه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی خوای لێخۆشبێت (شه‌ره‌فه‌ددین ئاڵچی) كرد
به ناوى خواى مه‌زن و دلۆڤان
خانه‌واده‌ى به‌رێزى خوالێی خۆشبێت
شه‌ره‌فه‌ددین ئه‌ڵچى
سڵاوى خواتان لێ بێت
به‌داخه‌وه هه‌واڵى كۆچى دوایى كه‌سایه‌تى و سیاسه‌تمه‌داری ناودارخوالێی خۆشبێت شه‌ره‌فه‌ددین ئه‌ڵچى _م پێگه‌یشت و خه‌مبارى كردم.
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه هاوخه‌میى قوڵى خۆم ئاراسته‌ى ئێوه‌ى خانه‌واده‌ى به‌رێزى و گشت هه‌ڤاڵانى و گه‌لى كورد ده‌كه‌م.
خوالێى خۆشبێت خه‌باتكارێكى ئازا و نیشتمانپه‌روه‌ر و دڵسۆزێكى رێبازى كوردایه‌تى و خاوه‌ن هه‌ستێكى نه‌ته‌وه‌یى به‌رز بوو و رۆڵى دیارى له داكۆكیكردنى ئاشتیانه‌ى چاره‌سه‌رى پرسى كورد له توركیا گێڕاوه ، بۆیه له‌ده‌ستدانى ئه‌و كه‌سایه‌تییه خه‌ساره‌تێك بوو بۆ گه‌لى كورد و هه‌موو گه‌لى توركیا . گیانه پاكه‌كه‌ى جێگه‌ى به‌هه‌شتى به‌رینه ئینشائه‌ڵلا.
انالله وانا الیه را‌جعون
مسعود بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
26/12/2012
