وه‌زاره‌تى كار‌و كاروبارى كۆمه‌لاَیه‌تى بێكاران ناونوس ده‌كات
به‌پێى راگه‌یه‌نراوێكى وه‌زاره‌تى كار‌و كاروبارى كۆمه‌لاَیه‌تى: داوا له‌بێكارانى هه‌رێمى كوردستان له‌شارو شارۆچكه‌كان ده‌كات سه‌ردانى به‌رِێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانى به‌كارخستن له‌هه‌ر یه‌ك له‌شاره‌كان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستى تۆماركردنى ناوه‌كانیان وه‌ك بێكارو پێدانى كۆدێكى تایبه‌ت له‌لایه‌ن بنكه‌كانى به‌كارخستن. كه ئامانج له‌جێبه‌جێكردنى ئه‌م به‌رنامه‌یه له‌رِێگه‌ى سیستمى داتا به‌یس بۆ ناونوسكردنى بێكاران و دڵنیابوون و ده‌ركه‌وتنى رێژه‌ى راسته‌قینه‌ى بێكاریه له‌هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها دیاریكردنى ته‌مه‌ن و شێوازى بىَ كارى.
تۆماركردنى ناوى بێكاران له‌كاتێكدایه لێژنه‌كانى وه‌زاره‌ت هه‌لى كارى گونجاو بۆ بێكاران ده‌دۆزنه‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌م بىَ كارانه‌ى ناویان تۆمار ده‌كه‌ن له‌بنكه‌كانى به‌كارخستن له‌لایه‌ن لێژنه‌كانه‌وه هه‌لى كاریان بۆ ده‌دۆزرێته‌وه و كۆدیان پێده‌درێت.
شوێنى ناونوسینى بىَ كاران: هه‌ولێر/ب. به‌كارخستن و راهێنانى پیشه‌یى/سه‌ر رێگاى هه‌ولێر – كه‌ركوك/ به‌رامبه‌ر به‌نزینخانه‌ى مه‌نتكاوه. سلێمانى/ ب. به‌كارخستن و راهێنانى پیشه‌یى/ هوانه – سه‌ر رێگاى عه‌ربه‌ت / پشت عه‌لوه‌ى تازه. دهۆك/ ب. به‌كارخستن و راهێنانى پیشه‌یى/ گه‌رِه‌كى گرىَ باسىَ - چوارریانى مه‌م و زین
