وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان سوێندی یاسایی خوارد

 وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان سوێندی یاسایی خوارد
26ی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر(گوڵان میدیا)- سەعد خالید وەكوو وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان سوێندی یاسایی خوارد. پێشتر پەرلەمانی كوردستان بە زۆرینەی دەنگ زیادكردنی دوو وەزیری بۆ كابینەی حكوومەت پەسند كرد.

سەعد خالید دوێنێ لە كۆبوونەوەی گشتیی پەرلەماندا سوێندی یاسایی خوارد. ئەو پێشتر وەكوو بەرپرسی پێوەندییەكانی حكوومەت و پەرلەمان كاری دەكرد.

وەزیرێكیش بۆ كاروباری ئێزدییەكان لە پەرلەمان دەنگی لەسەر دراوە، بەڵام تاكوو ئێستا دیار نییە ئەو وەزیرە كێیە و كەی سوێندی یاسایی دەخوات.

زیادكردنی ئەو دوو وەزیرە بۆ كابینەی حكوومەت، لەسەر پێشنیازی سەرۆكوەزیران بووە.
Top