26ی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر(گوڵان میدیا)- به بۆنه‌ى كۆچى دوایى سیاسه‌تمه‌دارى ناودارى كورد و وه‌زیرى ڵێشووى توركیا و ڵهرلهمانتهرى ئێستاى دیاربه‌كر، نیشتمانڵهروهر و كوردڵهروهرهى ناسراو خوالێخۆشبوو شه‌ره‌فه‌دین ئه‌لچى، ئهوڵهڕى هاوده‌ردى و هاوخه‌میى خۆمان له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ى به‌ڕێز و تێكۆشه‌رى ئه‌لچى و كه‌سوكار و دۆستانى و ته‌واوى گه‌لى كورد ده‌رده‌بڕین. به كۆچى دوایى خوالێخۆشبوو مامۆستا ئه‌لچى، گه‌لى كورد سیاسه‌تمه‌دار و تێكۆشه‌رێكى دڵسۆزى كوردایه‌تى و خه‌مخۆرى گه‌ل و وڵاته‌كه‌ى له ده‌ست دا.
هیوادارین خواى گه‌وره خوالێخۆشبوو به به‌هشتى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌واییش به خانه‌واده و كهوسوكارى ببه‌خشێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون.
سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان.
26ى دیسه‌مبه‌رى 2012