سلێمانی ... سەرۆک بارزانی لەگەڵ مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

سلێمانی ... سەرۆک بارزانی لەگەڵ مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆدەبێتەوە
25ی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر(گوڵان میدیا)- ئامانج لە سەردانەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ شاری سلێمانی پتەوكردنی پەیوەندی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و باسکردنی رووداو و ئەرکی لایەنەکانی هەرێمی كوردستانە لەهەڵومەرجی سیاسی نوێدا.
ئەمڕۆ 25/12/2012 مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی شاری سلێمانی كرد و لە گەڵ مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كۆبووەوە، لەو بارەوە عەتا سەراوی ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بەKdp.info ڕاگەیاند: ئامانج لەسەر دانەكەی سەرۆك بارزانی تایبەتە بە رەوشی تەندروستی سەرۆك تاڵەبانی وەك هاوسۆزیەك بۆ بەرێزیان، دیارە ئەمەش لە روانگەی پەرۆشی دێت، هەروەها ئەمە وەکو سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆکی حزبێکی هاوپەیمان لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دێت و لەمبارەوە گوتی \" ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی سەرۆكی هەرێم و مەكتەبی سیاسی یەكێتی تایبەتە بە بارودۆخی هەرێمی كوردستان و گۆڕانكارییە سیاسییەكانی ناو عێراق\"".
ئەوەشی خستەڕوو كە دوای كۆبوونەوەكە وتەبێژی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دەرئەنجامی كۆبوونەوەكە ئاشكرادەكات بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن."
Top