25ی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر(گوڵان میدیا)- كۆكردنه‌وه‌و گڵدانه‌وه‌ى ئاو له سنوورى پـارێزگاى هه‌ولێر له رِیـَگاى به‌ربه‌ستى خاكـى و به‌نداوى بچووك له سه‌ره‌تاى ساڵى 2001 ـه‌وه ده‌ست كرا به ئه‌نجامدانى ئه‌م پرِۆژانه ئه‌ویش پاش ئه‌وه‌ى وشكه ساڵى كارى كرده سه‌ر سه‌رچاوه‌كانى ئاوى هه‌رێم له پارێزگاى هه‌ولێر زیاتر له 9 به‌نداوى بچووك دروست كراوه و له‌سه‌ر ئه‌رك و بوودجه‌ى ته‌رخانكراوى حكومه‌تى هه‌رێم كه 2600000 مه‌تر سىَ جا ئاو كۆگا ده‌كات و نزیكه‌ى 1000 دۆنم زه‌وى ئاو ده‌دات بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و زیاتر گرنگى دانى حكومه‌تى هه‌رێم به بوارى كشتوكاڵ و ئاودێرى له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر بهرِێوهبهرایهتى ئاودێرى پارێزگاى هه‌ولێر له ناوچه دابراوهكانى سنوورى شارۆچكه‌ى مخمورو و ناحیه‌ى قوشته‌په‌و شارۆچكه‌ى شهقلاَوه له ساڵى 2006 تاكو ئه‌مساڵ چه‌ندین پرِۆژهى دروست كردنى پۆندى كێڵگه‌یی خسته بوارى جێبه جىَ كردنه‌وه به‌شێكیان ته‌واو كراون و به‌شێكیشیان ئێستا له ژێر جێبهجىَ كردن دان كه‌گرنگترینیان پۆندى تهلوارو سۆفى باریمه له سنوورى ناحیه‌ى قوشته‌په و دێگهڵًه و پۆندى كاوانیان له سنوورى شارۆچكه‌ى شهقلاَوهو پۆندى شهرهبۆتى گه‌وره‌و شهرهبۆتى بچووك له سنوورى ناحیه‌ى كه‌سنه‌زان و پۆندى باوه‌خه‌لان و كاوانیان زرارى بۆ ماوه‌ى دوو ساڵه پرِۆژهى دروست كردنى چه‌ند پۆندێكى كۆكردنه‌وه‌ى ئاو له سنوورى شارۆچكه‌ى مخموور ته‌واو كراون، له‌وانه پۆندى زوورگهزواو و پۆندێك له گوندى جاستان به هه‌مان شێوه چه‌ند پۆندێك ئێستا له ژێر جێبه جىَ كردن دان له سنوورى شارۆچكه‌ى مه‌خموور بریتین له پۆندى حه‌سه‌ن بڵباس و ده‌ربه‌ندى گۆم و محمل ئۆمه‌ران و چه‌ند پرِۆژهیهكى تر.
سه‌ردار عومه‌ر بهرِێوهبهری ئاودێری پارێزگای هه‌ولێر ئه‌وه‌ی روون كرده‌وه به ته‌واو بوونى ئه‌م پۆندانه سودێًكى یه‌كجار زۆرى هه‌یه بۆ ئه‌و ناوچانه كه له وه‌رزى زستان و باران بارین ئاو كۆ ده‌كاته‌وه وه‌كو به‌ربه‌ستى بچووك له وه‌رزى هاوینان سودى لىَ ده‌بیندرێت بۆ ئاودانى زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان، هه‌روه‌ها سودى تر‌ى هه‌یه بۆ زیادبوونى ئاوى ژێر زه‌وى له‌م ناوچانه‌و پاك رِاگرتنى ژینگه و بۆ گه‌شتوگوزار خه‌ڵك له وه‌رزى سه‌یران رِوو له شوێنى ئه‌م پرِۆژانه بكه‌ن به‌مه‌بستى گه‌شتیارى.