پیرۆزبایی سه‌رۆكایه‌تيی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌بۆنه‌ی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی عیسى و سه‌ری ساڵی زایينیه‌وه‌:

پیرۆزبایی سه‌رۆكایه‌تيی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌بۆنه‌ی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی عیسى و سه‌ری ساڵی زایينیه‌وه‌:
24ی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر(گوڵان میدیا)- به‌بۆنه‌ی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی عیسى (د.خ) و سه‌ری ساڵی زایينیه‌وه،‌ سه‌رۆكایه‌تيی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی گه‌رم پێشكه‌ش به‌ خوشك و برا مه‌سیحیه‌كانی كوردستان و عیراق و هه‌موو جیهان ده‌كات و خوازیارین هه‌موو ساڵێك ئه‌م یاده‌ له ‌سایه‌ی برایه‌تی و به‌یه‌كه‌وه‌ژیان و هه‌لومه‌رجێكی سیاسيی له‌بار بكرێته‌وه‌.
جگه‌ له‌وه‌ی خوشك و برا مه‌سیحیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ ئازادی و به‌بێ هیچ ڕێگریه‌ك ده‌ژین و سرووته‌ ئاینیه‌كانی خۆیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، ئه‌مڕۆ مه‌سیحیه‌كانی ناوچه‌كانی تری عیراقیش كه ‌هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریان له ‌سه‌ره ‌و به ‌هۆی جیاوازيی ئايينييه‌وه‌‌ ڕووبه‌ڕووی ئاوه‌ربوون بوونه‌ته‌وه‌، له ‌هه‌رێمى كوردستاندا باوه‌شیان بۆ كراوه‌ته‌وه‌ و حكوومه‌تی هه‌رێمیش ئاوڕی جددی لێداونه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش نیشانه‌یه‌كی تری ئه‌و ڕاستیه‌یه‌ كه ‌له‌ كوردستاندا كلتوری به‌یه‌كه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی زاڵه‌ و كه‌س به‌هۆی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، ئایینی یان مه‌زهه‌بيه‌وه‌، ڕووبه‌ڕوی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ نابێته‌وه‌.
دوباره‌ ئه‌م یاده‌ له ‌هه‌موو لایه‌ك پیرۆز بێت.

سه‌رۆكایه‌تيی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان.
24/12/2012
Top