كۆتایی به‌ خولى راهێنانى (50) پۆلیسى به‌رگری شارستانى له‌ قه‌زاى سۆران هات

كۆتایی به‌ خولى راهێنانى (50) پۆلیسى به‌رگری شارستانى له‌ قه‌زاى سۆران هات
24ی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر(گوڵان میدیا)- له‌ مه‌راسیمێكدا و به‌ ئاماده‌بوونى كرمانج عزه‌ت قائیمقامى قه‌زاى سۆران و به‌رِێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانى سۆران و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌فسه‌ر و پله‌داران دواى كۆتایی به‌ خولێكى راهێنان هات كه‌ نزیكه‌ى دوومانگى خایاندبوو و تێیدا (50) پۆلیسى به‌رگری شارستانى ده‌رچوون كه‌ توانیبوویان خوله‌كه‌ به‌ سه‌ركه‌وتوویی به‌ ئه‌نجام بگه‌یه‌نن، بریاریش وایه‌ ئه‌م ژماره‌ پۆلیسه‌ به‌سه‌ر بنكه‌كانى به‌رگری شارستانى هه‌ر چوار قه‌زاى سۆران و چۆمان و رواندز و مێرگه‌سۆر دابه‌ش بكرێن.
Top