24ی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر(گوڵان میدیا)- ئه‌ندازیار ئه‌سعه‌د عه‌لی بهرِێوهبهری شاره‌وانی شه‌ش راگه‌یاند: پاش ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند رۆژی رابردوو بارانێكی بهخورِ باری و به‌و هۆیه‌وه له‌چه‌ند شوێن و گهرِهكێك لافاو كه‌وته‌وه و زیانێكی زۆر به‌ماڵی هاووڵاتیانیش كه‌وت، بۆیه له‌سه‌ر راسپارده‌ی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و پارێزگاری هه‌ولێر لیژنه‌یه‌ك پێكهێندرا بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه چاره‌سه‌ری گونجاو به‌مه‌به‌ستی رێگه‌گرتن له‌دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی لافاو زیان گه‌یاندن به‌هاووڵاتیان، ئێستاش برِیار درا رێره‌وی ئاوی به‌ستی قه‌ته‌وی له‌سنووری شاره‌وانی شه‌ش له‌نزیك ماڵان دووربخرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی له‌ئاكامی بارانبارینی زۆر دروست نه‌بێته‌وه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد له‌دوێنێوه له‌رێگه‌ی چه‌ند ئامێر و ئۆتۆمبێلێكی بهرِێوهبهرایهتیهكهیان ده‌ستیان بهگۆرِینی رێره‌وی ئاوی به‌ستی قهتهوییان كردووه، كه درێژایی ئه‌و رێرِهوه كیلۆمهترێكهو ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی پێشتر له‌سه‌ر ماڵه‌كانی نزێك ئه‌و به‌سته هه‌بووه له‌مه‌ودوا نامینێ.