ڕۆژانى پشووى جه‌ژنى له‌دایكبوونى حه‌زره‌تى عیسا و سه‌رى ساڵى تازه‌، به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت

ڕۆژانى پشووى جه‌ژنى له‌دایكبوونى حه‌زره‌تى عیسا و سه‌رى ساڵى تازه‌، به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت
24ی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر(گوڵان میدیا)- نووسینگه‌ى وته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ سایتى KRG ڕاگه‌یاند كه‌ ڕۆژانى پشووى جه‌ژنى له‌دایكبوونى حه‌زره‌تى عیسا و سه‌رى ساڵى تازه‌، به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:

1- هه‌ردوو ڕۆژى 25/12/2012 و 1/1/2013 له‌ سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پشووى فه‌رمى یه‌.

2- ڕۆژانى 26 و 27 و 28 و 29 و 30 و 31/12/2012 له‌ هه‌موو ناوه‌نده‌كانى خوێندنى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ و خوێندنى باڵا پشووى فه‌رمى یه‌ و له‌ داموده‌زگاكانى دیكه‌ى حكوومه‌ت، ده‌وام ئاسایى یه‌.
Top