فڕۆکه‌کانی تورکیا بۆردومانی ناوچه‌ی سیده‌کان ده‌که‌ن
\"محه‌ممه‌د ئیسماعیل\"" به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری راگه‌یاند: نیو سه‌عات به‌ر له ئێستا 5 – 6 فڕۆکه‌ی تورکیا ده‌ستیان کردووه به بۆردومانی ناوچه‌کانی گه‌ڵی ره‌ش، خواکورک، دۆڵی به‌رمیزه که نزیکه‌ی 200خێزانی لێ نیشته‌جێیه.
محەممەد ئیسماعیل گوتی: بۆردومانه‌که تا ئێستاش به‌رده‌وامه و زه‌ره‌ر و زیانه‌کان نه‌زانراون.
هێمای بۆ ئه‌وه‌شکرد: ئه‌وان سه‌رووی خۆیان له‌و رووداوه ئاگادارکردۆته‌وه و له ئێستاشه‌وه ده‌ست ده‌که‌ن به ئاماده‌کاری و پێویستیی ئه‌گه‌ره‌کانی دوای هێرشه‌که."
