سبه‌ینێ سه‌رۆك بارزانی ده‌گاته‌ سلێمانی

سبه‌ینێ سه‌رۆك بارزانی ده‌گاته‌ سلێمانی
24ی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر(گوڵان میدیا)- بڕیاره‌ سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بگاته‌ شاری سلێمانی و له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا كۆ ببێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ (خه‌ندان) ی راگه‌یاند: بڕیاره‌ سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ردانێك بگاته‌ شاری سلێمانی و له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا كۆ ببێته‌وه‌.

سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ شاری سلێمانی و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ رۆژی شه‌ممه‌ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامداو دواتر له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا پابه‌ندی خۆیان به‌ رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژی نێوان یه‌كێتی و پارتی ده‌بڕی.

به‌ وته‌ی چاودێرێكی سیاسیش، ئه‌و سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌م كاته‌دا كه‌ سه‌رۆك مام جه‌لال بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌ڵمانیایه‌، ده‌ربڕینی پشتیوانییه‌ بۆ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پاراستنی یه‌كڕیزی و ته‌بایی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان.
Top