سه‌رۆکایه‌تىی هه‌رێم: هه‌واڵى جێگهگرتنهوهى سه‌رۆک کۆمار له‌لایه‌ن ئه‌یاد عه‌للاوى دووره له راستى
ئه‌مه‌ش ده‌قی روونکردنەوەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانه:
\"له‌باره‌ى ئه‌و هه‌واڵه‌ى له هه‌ندێ میدیاى عێراقى و له‌سه‌ر زارى سه‌رکرده‌یه‌کى عێراقیه‌دا بڵاوکراوه‌ته‌وه، گوته‌بێژى فه‌رمیی سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان ئه‌م لێدوانه‌ى راگه‌یاند:
له هه‌ندێ میدیاى عێراقى و له‌سه‌ر زارى سه‌رکرده‌یه‌کى عێراقیه وا بڵاوکراوه‌ته‌وه، که گوایه سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ره‌زامه‌ندیى ده‌ربڕیووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌یاد عه‌للاوى سه‌رۆکى لیستى عێراقیه جێگه‌ى سه‌رۆک کۆمار بگرێته‌وه، سه‌رله‌به‌رى ئه‌م هه‌واڵه دووره له راستى و ئه‌م بابه‌ته‌ش له هیچ دیدار و کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا باسی لێوه نه‌کراوه.\""
د.ئومێد سه‌باح
گوته‌بێژى فه‌رمى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان
2012/12/23"
