سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كۆده‌بێته‌وه
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ، دوا پێشهاته‌كان و له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه هه‌ڵكوتانه سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی و نووسینگه و ماڵی وه‌زیری دارایی و ده‌ستگیركردنی پاسه‌وانه‌كانی ، كه له هه‌مان كاتدا یه‌كێكه له سه‌ركرده‌كانی لیستی ئه‌لعیراقییه و سه‌رۆكی كوتله‌ی ته‌جه‌موعی ئاینده‌ی نیشتمانییه و هه‌ڕوا ئه‌نجام و بڕیاره‌كانی دوا كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی لیستی ئه‌لعیراقییه سه‌باره‌ت به‌و پرسه تاوتوێكران .
وێرای نیگه‌رانی ده‌ربڕین سه‌باره‌ت به‌و پرسه مه‌ترسیداره ، هه‌ر دوولا ته‌ئكیدیان له‌وه‌كرده‌وه كه عیراق به‌رگه‌ی ته‌نگژه‌یه‌كی دیكه ناگرێ ، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا ده‌كرێ و پێویستیش بوو حكومه‌تی فیدراڵ له‌م بارودۆخه هه‌ستیاره‌ی وڵات‌دا ره‌چاوی باری ته‌ندروستی سه‌رۆك كۆماری بكردایه و رێزی له هه‌وڵه‌كانی بگرتایه له دۆزینه‌وه‌ی رێگه چاره‌یه‌كی ریشه‌یی بۆ كێشه و گیروگرفته‌كانی هه‌موو عیراق كه كێشه‌ی حوكمڕانییه.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ، به‌رێز ئوسامه ئه‌لنجێفی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به سه‌رۆك بارزانی راگه‌یاند كه ئه‌ندامان و وه‌زیره‌كانی ئه‌لعیراقییه سه‌ركرده‌كانی ئه‌لعیراقییه‌یان سه‌رپشك كردووه تا بڕیاری چاره‌نووسساز له باره‌ی پرۆسه‌ی سیاسییه‌وه بده‌ن و ئه‌و سه‌ردانه‌شی بۆ هه‌رێمی كوردستان راوێژكردنه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی سه‌باره‌ت به‌و هه‌نگاوانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به راستكردنه‌وه‌ی رێره‌وی پرۆسه‌ی سیاسی و سه‌رۆك بارزانی _ش رایگه‌یاند كه ئه‌و پرسه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستاندا تاوتوێ ده‌كات .
