لە ھەولێر ژمارەیەک ھاوڵاتی بە ئۆتۆمبیلەوە لە ئاوی باراندا گیر دەخۆن
ئەمڕۆ پێنجشەممە بەھۆی ئەو شەپۆڵە باران بارینە زۆربەی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە چەند شوێنێکی شاری ھەولێر بە تایبەت لە پردی گەڕەکی سەیداوە و چوار ریانی جیھان و گەڕەکی گلگەند ژمارەیەک کۆستەرێک بە ٢٠ سەرنشین و سێ ئۆتۆمبیل و ماتۆرسکیلێک لە نێو ئاوی باراندا گیریانخوارد.
بەڵام بە گەیشتنی تیمەکانی فریاکەوتنی سەر بە قەزای پارێزگای ھەولێر سەرجەم ھاوڵاتییە گیرخواردووەکان، بەبێ ئەوەی ھیچ زیانێکیان پێ بگات دەرباز کران و ئۆتۆمبیلەکانیش دەرھێندرانەوە.
ھەروەھا تا ساتی ئامادەکردنی ئەم ھەواڵە باران بارین لە شاری ھەولێر بەردەوامە.
