19ی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر(گوڵان میدیا)- به سه‌رپه‌رشتى شێروان ئه‌سعد بریكارى وه‌زیرى پلاندانان و زاگرۆس فه‌تاح بهرِێوهبهرى گشتى هه‌ماهه‌نگى و په‌ره‌پێدان و هه‌ریه‌ك له ئارتورهۆڤانیسیان بهرِێوهبهرى كۆمپانیاى سێنیرجى و سونیل كۆمار شاره‌زا له بوارى پرۆگرامى بهرِێوهبردنى (KDMS) له هۆڵى شه‌هید مامۆستا سه‌عد عه‌بدوڵا سیمینارێك بهرِێوهچوو، له‌م سمیناره دا باس له‌سیسته‌مى بهرِێوهبردنى په‌ره‌پێدانى هه‌رێمى كوردستان (KDMS) كرا كه بریتیه له ئامرازێكى ماڵپهردارى گشتگیر كه ته‌واوى سوورِى پرۆژه‌كانى په‌ره‌پێدان له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دا به‌رێوه ده‌بات. KDMS وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كى زانیارى پشت پێبهسراو، برِواپێكراو زۆر گرنگى زانیارییه‌كانى دابه‌شبوونى پرِۆژهكانى په‌ره‌پێدان به‌پێى كه‌رته‌كان، پارێزگاكان و ئاژانسه‌كانى جێبه‌جآ كردن خزمه‌ت ده‌كات. سیسته‌مه‌كه وه‌ك بنكه‌یه‌كى زانیارى سه‌ره‌كى سیسته‌مێكى كۆكردنه‌وه‌ى زانیاریه خاوه‌كان و راپۆرت كردن كار ده‌كات له‌كاتێك كه دڵنیایى ده‌ست پێگهیشتنێكى كارا به بودجه‌ى هه‌رێمه‌كه‌و جێبه‌جآ كردنى پرۆژه مسۆگه‌ر ده‌كات. ئامانج له‌م سیمیناره دا ئه‌وه‌یه كه ئه‌م سیسته‌مه ده‌توانێت راپۆرتى شیكارى و هێلكارى به خه‌سڵه‌ته گۆراوه جیاوازه‌كان به پێى پێویستى به‌كارهێنه‌ر دروست بكات، هه‌روه‌ها ده‌توانیت نه‌خشه به‌پێى سیسته‌مه زانیاریه جوگرافیه‌كان بكێشیت، به‌مه‌ش له تواناى دایه وێنه‌ى ئه‌و پرِۆژانهى كه جێبه‌جآ ده‌كرێن تاوه‌كو ئاستى ناحیه دیارى بكات.