ڕێنمایی لیژنە هاوبەشەکان لەسلێمانی ڕێکخرا
بەڕێوەبەری کاروباری گەشتیاری لەبەڕێوەبەرایەتی گەشت وگوزاری سلێمانی،مستەفا حەمە ڕەحیم، بۆئاژانس و ڕادیۆی پەیامنێر گوتی:\"لەماوەی ڕابردوودا کاتێک لیژنەکان سەردانی شوێنە گەشتیاریەکانیان دەکرد یەک خستن لەنێوان ڕێنماییەکاندا نەبوو بۆئەوەی بە ئەو شوێنانە بدرێت، ئەوەش ناڕەزایی بەشێک لەو شوێنانەی لێکەوتەوە\"".
مستەفا حەمە ڕەحیم، گوتی:\""ئێستا سەرجەم ڕێنماییەکان لەنێوان لیژنە چاودێریەکانی شاری سلێمانی یەک خراوە و کار بەو ڕێنماییە نوێیانە دەکرێت\"".
بەڕێوەبەری کاروباری گەشتیاری لەبەڕێوەبەرایەتی گەشت و گوزاری سلێمانی ئاماژەی بۆئەوەش کرد، سەرجەم ئەو ڕێنماییە نوێیانە بە دوکان و شوێنە گەشتیاریەکان دەدرێت تا پێوەی پابەند بن\""."
