له تهقنیهوهکهی قه‌ره‌ته‌په تا ئێستا ده کوژرا و نزیکه‌ی په‌نجا بریندار هه‌یه
ئه‌فسه‌رێکی پۆلیسی له قه‌ره‌ته‌په به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری راگه‌یاند: تا ئێستا نزیکه‌ی 10کوژراویان له ژێره‌وه‌ی دیوه‌خانه رووخاوه‌که‌ی ماڵی سه‌رۆک هۆزی جبور شێخ موزهر هێناوه‌ته ده‌ره‌وه و هه‌روه‌ها شێخ موزهر خۆشی به برینداری ده‌رهێنراوه.
ئه‌فسه‌ره‌که گوتی: بۆ ده‌رهێنانه‌وه‌ی خه‌ڵکه‌که‌ی دیکه له ژێر دیوه‌خانه‌که، شۆفڵیان بردووه و هێزه ئه‌منیه‌کان و خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ش سه‌رقاڵی ده‌رهێنانی کوژار و برینداره‌کانن.
هاوکات به‌پێی ئاماره‌کانی نه‌خۆشخانه‌ی که‌لار و جه‌له‌ولا و چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی دیکه، تا ئێستا نزیکه‌ی په‌نجا بریندار هه‌یه.
لای خۆشییه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ک به په‌یامنێری راگه‌یاند: برینداره‌کان له ده‌ره‌وه‌ی دیوه‌خانه‌که بوونه، بهلاَم ئه‌وانه‌ی له ناوه‌وه بوون زۆربه‌یان کوژراون.
شه‌وی رابردوو ژماره‌یه‌ک چه‌کدار به جلوبه‌رگی سه‌ربازییه‌وه که خۆیان به هێزی دیجله ناساندبوو، هه‌ڵیانکوتایه سه‌ر ماڵی شێخ موزهر سه‌رۆک هۆزی جبور که یه‌کێکه له هۆزه به‌ناوبانگه‌کانی عه‌ره‌ب، له ئاکامدا کوڕێکی به ناوی حاته‌م و هه‌روه‌ها کوڕێکی حاته‌میش کوژرا و کچێکیشیان برینداربوو، ئه‌مڕۆش پاش ناشتنی ته‌رمه‌کان له گۆڕستان له کاتی هاتنه‌وه‌یاندا له‌نێو دیوه‌خانی ماڵه‌که‌ی شێخ موزهر تهقنیهوهیهک روویدا و دیوه‌خانه‌که به ته‌واوی رووخا، به پێی گوته‌ی شایته‌حاڵه‌کان زیاتر له 100که‌س له‌نێو دیوه‌خانه‌که‌دا بوون."
