شه‌پۆلێكی به‌فر بارین باڵه‌كایه‌تى ده‌گرێته‌وه
ئه‌ندازیار خه‌سرۆ سادق به‌رپرسى تیمى به‌فر راماڵین سه‌ر به‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تى چاكردنء پاراستنى رێگاوبانى هه‌ولێر راگه‌یاند: له ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا تیمه‌كانمان له سه‌ر رێگاى گشتى هاملتۆنى نێوان چۆمان – حاجى ئۆمه‌ران 15 سانتیمه‌تر به‌فریان راماڵیوه.
سه‌باره‌ت به‌ره‌وشى بازرگانىء گه‌شتیارى هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌رێمى كوردستانء ئێران له‌ده‌روازه‌ى سنورى حاجى ئۆمه‌ران _ ته‌مه‌رچین له‌گه‌ڵ ناله‌بارى كه‌شء هه‌وا له‌ناوچه‌كه به‌پێى لێدوانى (سه‌رپه‌رشتیارى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى حاجى ئۆمه‌ران) به‌هۆى به‌رده‌وام كاركردنى تیمه‌كانى به‌فر راماڵین به‌درێژایى رێگاى چۆمان حاجى ئۆمه‌ران، بزاوته بازرگانىء گه‌شتیاریه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى ئاسایى به‌رێوه‌ده‌چنء ناله‌بارى كه‌شء هه‌وا هیچ كاریگه‌ریه‌كى نه‌كردۆته‌سه‌ر جموجۆڵه‌كان له‌خاڵى سنورى.
