16ی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر(گوڵان میدیا)-هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی تری كوردستان، پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د. ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاَحه‌ددین و یاریده‌ده‌رانی و راگران و سه‌رۆك به‌شه زانستییه‌كان و به‌رِێوه‌به‌رانی سه‌نته‌ره‌كان و به‌رِێوه‌برایه‌تییه‌كان و مامۆستایان و قوتابیان و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆی سه‌لاَحه‌ددین له‌به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ و گشت كۆلێژه‌كان به هه‌ڵكردنی ئالاَی ره‌نگینی كوردستان و گوتنه‌وه‌ی سروودی ئه‌ی ره‌قیب رێز له ئالاَی كوردستان ده‌گرن، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی گوتنه قوتابیانی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ژماریه‌كی به‌رچاو له زانكۆی سه‌لاَحه‌ددین ده‌خوێنن و ئه‌مرِۆ رۆژلاَت و رۆژئاوا‌و باكوور‌و باشوور به‌یه‌كه‌وه مه‌رِاسیمێكی شایسته بۆ رێزگرتن له ئالاَی كوردستان ساز ده‌كه‌ن.