سەرۆکی کوردستان هەڵمەتی راگەیاندن رادەگرێت
د. ئومێد سەباح سەبارەت بە هۆکاری بەردەوامی هەڵمەتی راگەیاندن لەنێوان هەولێر و بەغدا، لەدوای ئامادەگی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بۆ دەستپێشخەرییەکەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق گوتی \""سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بەو دەستپێخەرییە و سەرۆکایەتی کۆمار دیاری کردبوو کە هەڵمەتەکە لە رۆژی یەک شەممە (2012/12/16)وە رابگیرێت\"".
لە 2012/12/12، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان وەک کاردانەوەیەک لە بەرامبەر دەستەواژەی (ناوچە تێکەڵەکان)، بە بڕیاری ژماره (26)، ناوی ناوچەدابڕێندراوەکانی هەرێمی کوردستان کە لە دەستووری عێراقدا بە \""ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان\"" هاتووە، بۆ \""ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان\"" گۆڕی.
لە 2012/12/13، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا، ئامادەگی خۆی بۆ دەستپێشخەرییەکەی سەرۆکایەتی کۆمار دەربڕی له باره‌ی راگرتنی هه‌ڵمه‌ته‌كانی راگه‌یاندن لەنێوان هەولێر و بەغدا.
لە راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان هاتبوو \""وه‌ك نواندنی رێز و پێ‌زانین بۆ ده‌ستپێشخه‌ری سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، سه‌رۆكی هه‌رێمی کوردستان ره‌زامه‌ندی پیشانداوه له‌سه‌ر راگرتنی هه‌ڵمه‌ته‌كانی راگه‌یاندن كه ئێمه له بنه‌ڕه‌تدا دژی هاتنه‌ئارای ده‌مه‌قاڵه‌ین، سه‌باره‌ت به ره‌وشی ئه‌منی له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانیش دۆخه‌كه هه‌ستیاره و پێویستی به تاوتوێكردنی ورده‌كاریه‌كانه، به شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر هه‌ر رێككه‌وتنێكیش بێته ئاراوه؛ ده‌بێ گه‌ره‌نتی ئه‌وه بكات رێگر بێت له‌به‌رده‌م دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی له‌م دواییه‌دا روویاندا\"".
لەدوای ئەو ئامادەگی دەربڕینە، نووسینگەکانی هەر یەک لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی عێراق توندترین هێڕش و رەخنەیان ئاراستەی یەکتر کرد و هەر ئەمڕۆ شەممە، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرۆکی هەرێمی کوردستانی بە پێشێلکردنی دەستوور تۆمەتبار کرد و گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لە وەڵامدا مالیکی بە گەورەترین مەترسی بۆسەر عێراق ناو برد.
لەدوای جێگیربوونی هێزەکانی سەر بە ئۆپەراسیۆنی دیجلە لە ناوچە دابڕێندراوەکان و ناوبردنی ئەو ناوچانە بە (ناوچە تێکەڵەکانی لە بنەڕەت عەرەب و تورکمانی) لە لایەن مالیکییەوە، گرژییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا پەرەی سەند و هەردوو لا هێزە سەربازییەکانیان بەدێژایی سنووری ناوچە دابڕێندراوەکان جێگیر کردووە.
-rudaw"
