له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان سبه‌ی ماته‌مینی گشتییه
ژماره‌یه‌ك چالاكوانى مه‌ده‌نى له رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایانگه‌یاند كه سبه‌ى پێنج شه‌ممه 13/12/2012 ده‌كه‌نه ماته‌مینى گشتى به رۆژهه‌ڵاتى كوردستان به مه‌به‌ستى ده‌ربڕینى هاوخه‌مى بۆ كه‌سوكارى قوربانیانى كاره‌ساتى قوتابخانى شیناوێ.
ئه‌و چالاكوانانه داوا له رێكخراوه‌كان، حیزبه‌كان، چالاكوانانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌كه‌ن كه هاوكاریان بكه‌ن به راگه‌یاندنی ماته‌مینی گشتی بۆ رۆژی پێنجشه‌مه‌ی داهاتو‌و. هه‌روه‌ها داوا ده‌كه‌ن هه‌مان رۆژ له‌سه‌ر گۆڕستانى شیناوێ كۆببنه‌وه..
رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو به‌هۆى ته‌قینى سۆپا، ئاگر له قوتابخانه‌یه‌كى كچان له گوندى (شیناوێ)ى سه‌ر به پیرانشاری رۆژهه‌لاتى كوردستان كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك گیانى له‌ده‌ستدا.
سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له بنه‌ماڵه‌ى یه‌كێك له قوربانییه‌كان به (رووداو)ى راگه‌یاند \"دوای ته‌قینه‌وه‌ى سۆپاكه ئاگر له پۆلى قوتابیانى پۆلى پێنجه‌م كه‌وتووه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه 37 قوتابى سووتان و بۆ نه‌خۆشخانه‌ى ورمێ گوازراونه‌ته‌وه\""\"". له چه‌ند رۆژى رابردوودا دوو له‌و قوتابییه سووتاوانه به ناوه‌كانى سه‌یران یێگانه و ئێلهام ئێسماعیل پوور له نه‌خۆشخانه گیانیان له‌ده‌ست دا.
هه‌ر له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنى ئه‌و بانگه‌وازه زۆربه‌ى حیزبه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان پشتیوانى خۆیان بۆ بانگه‌وازه‌كه راگه‌یاند له‌وانه‌ش کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، حیزبی دیموکراتی کوردستان، پشتیوانى سازمانى خه‌بات ى كوردستان، پارتى ژیانى ئازادى كوردستان (پژاك) کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان، پارتی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان و پارتی سەربەستیی کوردستان.
ده‌قی بانگه‌وازه‌كه
بۆ هه‌موو رێکخراوه، پارت و لایه‌نه‌کان، چالاکانی مه‌ده‌نی و رۆژنامه‌وانان، چالاکانی مافی مرۆڤ و منداڵان،
ئێمه وه‌ک کۆمه‌ڵێک له چالاکانی مه‌ده‌نی بڕیارمان داوه، رۆژێک بکه‌ین به رۆژی ماته‌مینی گشتی و بۆ راگه‌یاندنی زۆر پێویستمان به هاوکاری هه‌موو لایه‌نه‌کانه تکایه با لانیکه‌م له خه‌مه هاوبه‌شه‌کاندا یه‌ک بگرین و هه‌موو پێکه‌وه ئه‌م زامه هاوار که‌ین.
ئه‌مه‌ش ده‌قی بڕیاره‌که؛
دوو په‌پووله له په‌پووله سووتاوه‌کانی شیناوا.سه‌یران یێگانه و ئێلهام ئێسماعیل پوور، دوای یه‌ک حه‌وته زام و ئێش به‌ره‌و ئاسمان فڕین و بوون به هۆی خه‌مێکی یه‌کجار قورس له سه‌ر شانی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری.
بۆیه له هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان داوا ده‌که‌ین با رۆژی پێنجشه‌مه وه‌ک رۆژی ماته‌مینی گشتی، بکه‌ین به رۆژێک بۆ هاوخه‌می له گه‌ڵ بنه‌ماڵه و که‌س و کاری ئه‌و په‌پوولان هه‌روه‌ها ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه که رۆژی پێنجشه‌مه له سه‌ر قه‌بران له شیناوا کۆ ده‌بینه‌وه و داوا ده‌که‌ین له هه‌موو خه‌ڵکی هاوخه‌م و دڵسۆز له‌و رۆژه‌دا یه‌ک گرن."
