هه‌فته‌ى ژینگه‌یی له قه‌زاى دوكان ده‌ستى پێكرد
له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ژینگه له گوته‌یه‌كدا ئاماژه‌ى به مه‌ترسیه‌كانى ژینگه له سه‌ر ژیانى مرۆڤ كرد و بایه‌خدان و هۆشیاركردنه‌وه‌ى ژینگه‌یی به یه‌كێك له كاره گرنگه‌كان وه‌سف كرد له پێناو پاكراگرتنى ژینگه.
هه‌روه‌ها گوتی: پێویسته بایه‌خى زۆر له رووى ژینگه‌ییه‌وه به‌م سنوره بدرێت،به‌و پێیه‌ى قه‌زاى دوكان ناوه‌ندێكى گه‌شتیارى گرنگه و سالاَنه به هه‌زاران گه‌شتیار له كوردستان و عێراق و ده‌ره‌وه‌ش رووى تێده‌كه‌ن، بۆیه پاراستنى ژینگه‌ى ناوچه‌كه له ئه‌ستۆى هه‌موو كه‌سێكدا، هاوولاَتیان ده‌بێت رۆڵى خۆیان له پاك راگرتنى ژینگه‌كه‌یان ببین.
دواتر هه‌ڵمه‌تى پاكردنه‌وه‌ى ناو قه‌زاى دوكان و ده‌وروبه‌رى به هاوكارى خوێندكارانى په‌یمانگاى ته‌كنیكى دوكان و قوتابخانه‌كان و رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى ده‌ستى پێكرد، جگه له‌مه وانه‌ى ژینگه‌یی و هه‌ڵمه‌تى هۆشیاركردنه‌وه له ناو دوكان به بلاَوكردنه‌وه‌ى پۆسته‌ر و رێنمایی ژینگه‌ى له قوتابخانه و فه‌رمانگه و شوێنه گشتیه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت.
