ئه‌مه‌ریكا داوای ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی ناوچه جێناكۆكه‌كان ده‌كات
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌به‌غدا، له‌میانه‌ی كۆبونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆمار‌و نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ئیداری، تۆماس نایدز، داوای كاری پێكهوهییو راسته‌وخۆی له‌به‌رپرسانی عێراق كردووه، بهمهبهیستی هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئێستای نێوان پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان.
سه‌ره‌تای دروستبونی ئاڵۆزییه سه‌ربازییه‌كانی نێوان پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق دوای ئه‌وه هات كه له‌رێكه‌وتی 16-11-2012 شه‌ڕو روبه‌ڕوبونه‌وه له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵی عێراقدا له‌قه‌زای دووزخورماتو رویدا‌و له‌ئه‌نجامدا كه‌سێك كوژراو نزیكه‌ی 10 كه‌سیش بریندار بوون، له‌وكاته‌وه دۆخی ئه‌و ناوچانه به‌ئاڵۆزی ماوه‌ته‌وه‌و له‌ئێستاشدا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق له‌و ناوچانه جێگیركراون‌و له‌ئاماده‌باشی ته‌واودان به‌رامبه‌ر یه‌كتر.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌به‌غدا، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی تۆماس نایدزو به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراقدا كه ئێواره‌ی دوێنێ سێشه‌ممه، ئه‌نجامدراوه، ته‌ئكید لهرێككهوتنامهی ستراتیژی نێوان عێراق‌و ئه‌مه‌ریكا كراوه‌ته‌وه.12ی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر(گوڵان میدیا)-
