جه‌ماوه‌ری قه‌زای شه‌قڵاوه‌ش پشتیوانی له‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ن

جه‌ماوه‌ری قه‌زای شه‌قڵاوه‌ش پشتیوانی له‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ن
11ی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر(گوڵان میدیا)- به‌مه‌به‌ستى پاڵپشتى كردن له‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و پارێزگارى كردن له‌ سنورى ناوچه‌ دابرِێندراوه‌كان ، میقداد عه‌لى به‌رپرسى لقى 24ى سه‌فین و ژماره‌یه‌كى زۆرى جه‌ماوه‌رى شه‌قڵاوه‌و ئه‌ندام و لایه‌نگرانى پارتى له‌ ناوچه‌كان له‌سنورى لقى24 به‌یاوه‌رى مه‌ڵبه‌ندى 38ى ركخستنى شه‌قڵاوه‌ له‌نزیكه‌وه‌ سه‌رجه‌م خاڵه‌كانى پێشمه‌رگه‌یان به‌سه‌ركرده‌وه‌ له‌چیاكانى حه‌مرین و له‌یلان و كه‌ركووك، له‌میانه‌ى به‌سه‌ركردنه‌وه‌كاندا به‌رپرسى لق چه‌ند وته‌یه‌كى پێشكه‌شكرد سه‌باره‌ت به‌دژمنان و ناحه‌زانى كورد كه‌سه‌دان ساڵه‌ مافه‌كانى كورد زه‌وت ده‌كه‌ن.
Top