جه‌بار یاوه‌ر: بچوكترین هه‌ڵه له ناوچه‌دابراوه‌كان كاره‌ساتی گه‌وره ده‌خولقێنێت
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، فه‌ریق، جه‌بار یاوه‌ر، رایگه‌یاند، \"وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم بروامان به‌وه هه‌یه ده‌بێت كێشه‌كان له‌رێگای دانوستانه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت‌و ده‌ستور بكرێته پێوه‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان\"".
یاوه‌ر، وتیشی، \""بچوكترین هه‌ڵه له ناوچه‌دابراوه‌كان كاره‌ساتی گه‌وره ده‌خولقێنێت چونكه نزیكه‌ی دوو ملیۆن خه‌ڵك له‌و ناوچه‌یه دهژینو پێویسته نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان رۆڵی فراوانتر بگێریت بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌ساتی مرۆیی روونه‌دات\"".
ئه‌م وتانه‌ی ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دوێنێ، دووشه‌ممه، له‌میانه‌ی دوو دیداریدا هات له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له وه‌فدێكی كونسوڵی فه‌ره‌نساو به‌رپرسی نوسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له‌هه‌رێم.
"
