نێچيرڤان بارزانى: ده‌بێ له وه‌زاره‌ته‌كان ڕێ له سه‌رپێچى و گه‌ند‌ه‌ڵى بگيرێت
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رنامه‌ى كارى وه‌زاره‌تى دارايى و ئابووريى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گفتوگۆى له سه‌ر كرا و له لايه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانه‌وه په‌سه‌ند كرا، بڕياريش درا سه‌ندووقى خانه‌نشين له هه‌رێمى كوردستان كارا ب‌كرێت. هه‌وره‌ها ئاماژه به سه‌ردانى شاندى سه‌ندووقى نێوده‌وڵه‌تى بۆ هه‌رێمى كوردستان كرا، كه له ميانى سه‌ردانه‌كه‌ياندا وێڕاى هه‌بوونى تێبينى و سه‌رنج له سه‌ر سيسته‌مى كارپێكردنى دارايى هه‌رێمى كوردستان، له سيسته‌مه‌كه و چۆنيه‌تيى ڕاپه‌ڕاندنى كاروبارى دارايى هه‌رێمى كوردستان ڕ‌ازى بوون و به بۆچوونى ئه‌وان سيسته‌مى كارپێكراوى دارايى هه‌رێمى كوردستان له سيسته‌مى دارايى هه‌ندێ وڵاتى ناوچه‌كه، باشتره.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى سوپاسى ئه‌رك و ماندووبوونى وه‌زيرى دارايى و ئابووريى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى كرد كه ڕۆڵێكى كارا و ديارى له كاراكردن و به‌ڕێوه‌چوونى كاروبارى وه‌زاره‌تى دارايى و ئابووريى حكوومه‌ت و يه‌كخستنه‌وه‌ى ڕێنماييه‌كاندا هه‌يه. جه‌ختيشى له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێ هه‌ردوو بانكى هه‌رێم له هه‌ولێر و سلێمانى يه‌ك بگرنه‌وه و هه‌موو كاروباره‌كانيان يه‌ك بخرێنه‌وه و كێشه و گرفته‌كانى به‌رده‌م يه‌كخستنه‌وه‌يان چاره‌سه‌ر بكرێن، سيسته‌مى دارايى هه‌رێمى كوردستانيش چاكتر ب‌كرێت و بۆ هه‌موو ئه‌و بابه‌ته بانكى و داراييانه‌ى كه پێويستن، له‌گه‌ڵ لايه‌نى په‌يوه‌نديدار له به‌غدا هه‌مانگى ب‌كرێت.
سه‌رۆك وه‌زيران هه‌روه‌ها ڕوونى كرده‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌بێ بكرێته حكوومه‌تى داموده‌زگايى و خاوه‌ن سيسته‌مێكى حوكمڕانى و به‌ڕێوه‌بردنى ڕێك‌وپێك، به شێوه‌يه‌ك كه نموونه‌يه‌كى باش پێشكه‌ش بكات و له جيهاندا په‌سه‌ند ب‌كرێت. بۆيه‌شه ده‌بێ هه‌موو وه‌زيره‌كان له وه‌زاره‌ته‌كانى خۆيانه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ن و چاو به كاره‌كانى وه‌زاره‌ته‌كانياندا بخشێننه‌وه، ڕێگه‌ش له هه‌ر سستى و سه‌رپێچى و گه‌نده‌ڵييه‌ك بگرن و به‌ڕێوه‌بردن و ڕاييكردنى كاروباره‌كان چالاكتر و كاراتر بكه‌ن.
نێچيرڤان هه‌روه‌ها داكۆكى له‌وه كرده‌وه كه تا ده‌كرێ ده‌بێ هه‌وڵ بدرێ بانكه گه‌وره‌كانى جيهان و به تايبه‌تيش بانكه‌كانى وه‌به‌رهێنان بێنه هه‌رێمى كوردستان و ڕاكێشان و هێنانى ئه‌م بانكانه بۆ هه‌رێمى كوردستان ببێته يه‌كێك له ئه‌وله‌وياتى كارى حكوومه‌ت. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا كه چاودێرى له سه‌ر بانكه تايبه‌ته‌كان وه‌ك پێويست نيه و باسه له گرنگيى هه‌بوونى سيسته‌مێكى چاودێريى وردى حكوومى به سه‌ر بانكه تايبه‌ته‌كانه‌وه كرد و ڕايگه‌ياند كه به يه‌كخستنه‌وه‌ى هه‌ردوو بانكى هه‌رێم، ئه‌م بانكه ده‌توانێ سه‌رپه‌رشتى و چاودێرييه‌كى باش بخاته سه‌ر بانكه تايبه‌ته‌كان و ميكانيزمێكى چاودرێى ڕێك‌وپێك دابنێت، بۆ ئه‌وه‌ى ڕێ له دروستبوونى كێشه و گرفت بۆ حكوومه‌ت و كه‌رتى دارايى و دراوى له هه‌رێمى كوردستان بگيرێت.
له به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيراندا گفتوگۆ له سه‌ر پرۆژه‌ى هه‌مواركردنى ياساى وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستان كرا و بڕيار درا كه ليژنه‌يه‌ك بۆ پێداچوونه‌وه به پرۆژه‌ى هه‌مواركرنى ياساى وه‌به‌رهێناندا له وه‌زيره په‌يوه‌نداره‌كان پێك بێت. هه‌روه‌ها بڕيار درا كه ليژنه‌يه‌كيش بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ى كاروبارى تايبه‌ت به كرێكارانى بيانى له هه‌رێمى كوردستان دابمه‌زرێت.
له دوايين به‌شى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيراندا په‌يره‌وى سه‌ندووقى نيشته‌جێكردن له هه‌رێمى كوردستان په‌سه‌ند كرا. به پێى ئه‌م په‌يره‌وه ته‌رخانكراوى بودجه بۆ بوارى نيشته‌جێكردن و بڕى گه‌ڕاوه‌ى قه‌رزه‌كان لاى هاووڵاتيان و هه‌ر داهات و ته‌رخانكراوێكى ديكه‌ش كه له لايه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانه‌وه بۆ كه‌رتى نيشته‌جێكردن ته‌رخان ب‌كرێت، له‌م سه‌ندووقه‌دا تۆمار ده‌كرێت و سه‌رمايه‌كه‌ى به پێى به‌رنامه‌يه‌كى ساڵانه بۆ دابينكردنى خه‌رجييه‌كانى نيشته‌جێكردن، خه‌رج ده‌كرێت.
