هۆكاره‌كانى پیس بوونى بینین له شارى هه‌ولێر خرایه‌روو
له‌م سیمناره‌دا هۆكاره‌كانى پیس بوونى بینین له شارى هه‌ولێر بۆ ئاماده‌بووان خرایه‌روو كه له ئه‌نجامى چالاكى رۆژانه‌ى مرۆڤ و ئاوه‌دانكردنه‌وه به شێوه‌ى نارێك و نه‌بوونى پلانى تۆكمه و نزمى ئاستى دیزاینى پرۆژه‌كان و لاوازى چاودێرى روو ده‌دات، ئه‌مه‌ش كار ده‌كاته سه‌ر حاڵه‌تى ده‌روونى تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگه چونكه له ئه‌گه‌رى به‌رده‌وام بوونى ئه‌و هۆكارانه، كاردانه‌وه‌ى نه‌رێنی ده‌بێت ده‌گاته راده‌ى راهاتن ئه‌مه‌ش چێژى بینینى دیمه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه.
له به‌شێكى تر‌ى ئه‌و سیمناره‌دا له رێگه‌ى داتاشۆوه چه‌ندین دیمه‌نى شارى هه‌ولێر پیشانى ئاماده‌بووان درا كه خۆى له كه‌ڵه‌كه بوونى خاشاك له ناوج سه‌نته‌ری هه‌ولێر و نه‌بوونى هه‌ماهه‌نگى ره‌نگ و نارێكى دیزانى بینا و پرۆژه‌كان ده‌دا كه رۆژانه خه‌ڵك ده‌یبین ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى نێگه‌تیڤى له سه‌ر دانیشتوان ده‌بێت له ئێستا و داهاتوودا.
