له‌پێناو نه‌هێشتنی توندوتیژییدا گه‌‌شتی شانۆگه‌‌ری گه‌رِۆكی \"نـــــــا\"" گه‌یشته‌ شوێنی مه‌به‌ست"

له‌پێناو نه‌هێشتنی توندوتیژییدا گه‌‌شتی شانۆگه‌‌ری گه‌رِۆكی \
10ی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر(گوڵان میدیا)- گرووپى هونه‌‌رى دۆق شارته‌‌ر به‌‌سرودێكی كلیپكراوو شانۆگه‌‌رییه‌ك به‌‌شداری له‌‌ هه‌‌ڵمه‌‌تی نیشتمانی ١٦ رۆژی به‌‌ره‌‌نگاربوونه‌‌وه‌‌ی توندوتیژی دژى ئافره‌تان كرد. سه‌رپه‌رشتیاری گرووپه‌كه‌ شێرزاد ره‌‌سول فه‌قێ رایگه‌‌یاند: له‌‌م هه‌‌ڵمه‌‌ته‌‌ نیشتمانیه‌‌ جیهانیه‌ دوو به‌‌رهه‌‌ممان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زارتی په‌روه‌رده‌ ئاماده‌كرد، كه‌ له‌میانی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ شازده‌ رِۆژییه‌دا له‌ 10 هۆڵ له‌ سنووری هه‌ریه‌كه‌ له‌ پارێزگاكانی دهۆك، سلێمانی، هه‌ولێرو ئیداره‌ى گه‌رمیان نمایش كرا.

به‌‌رهه‌‌می دووه‌‌میش به‌‌مبۆنه‌‌یه‌وه‌ بریتی بوو له‌‌ سروودی نــــا، شانۆگه‌‌ری نا له‌‌ نووسینی یوسف هه‌‌ولێری، تێكستی عه‌‌بدولوه‌هاب شوانی و گوتنی هێڤی پشتیوان كاری كلیپی بۆ كراو، به‌‌سه‌‌ر كه‌‌ناڵه‌‌ ئاسمانی و لۆكالییه‌‌كان دابه‌‌ش كرا، ئه‌‌م دوو به‌‌رهه‌‌مه‌ له‌‌ ده‌‌رهێنانی هۆگر ئه‌‌حمه‌‌ده‌ به‌پاڵپشتی ئه‌نجومه‌نی بالاَی كاروباری خانمان و به‌ هاوكاری وه‌زارتی په‌روه‌رده‌یه‌‌ به‌رهه‌م هاتووه‌.
Top