گۆڕان و یەكێتی گفتوگۆ لەسەر دانا دەكەن

گۆڕان و یەكێتی گفتوگۆ لەسەر دانا دەكەن
10ی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر(گوڵان میدیا)- گۆڕان و یەكێتی خەریكی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانیانن. یەكێك لەو خاڵانەی بۆ ئەو ئاساییكردنەوەیە گفتوگۆی لەسەرە، دۆسیەی دانا ئەحمەد مەجید، پارێزگاری پێشووی سلێمانییە كە دوای دەست لەكاركێشانەوەی، لەسەر دیارنەمانی پارەی وشكەساڵی، بانگكرایە دادگا. دانا لەلایەن دادگاوە داواكراوە، بەڵام ساڵێك دەبێ چووەتە دەرەوەی كوردستان. سەركەوتی كوبە، بەرپرسی رێكخستنەكانی گۆڕان لە سلێمانی دەڵێ: \"كاتێك ئەو دۆسیەیە یەكلاییكرایەوەو كێشەكە كۆتایی هات، كاك دانا دەگەڕێتەوە\""، بەڵام ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی دەڵێ: \""دۆسیەی دانا ئەحمەد مەجید یەكێكە لە كێشەكانی نێوان یەكێتی و گۆڕان و بووەتە بابەتێكی یاسایی\"".

-رووداو"
Top