ئافره‌تی كارای ساڵی 2012 هه‌ڵبژێر درا
به‌ئاماده‌بوونی د. پشتیوان هاشم به‌زاز سه‌رۆكی زانكۆ‌و د. دارا عومه‌ر میران یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكی زانكۆ، مه‌راسیمێكی رێزلێنان بۆ خانمانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ‌و دیاری كردنی ئافره‌تی كارای ساڵی 2012ى زانكۆی ناوبراو بهرِێوهچوو، كه تێیدا هه‌ریه‌كه له د. مه‌یسون تاهیر بهرِێوهبهری دڵنیایی جۆرى و و شالاَو سه‌باح مه‌جید بهرِێوهبهرى كاروباری یاسایی به ئافره‌تی كارای ساڵ ده‌ستنیشان كران و خهلاَتى تایبه‌تیان پێشكه‌ش كرا.
هه‌ر له میانی ئه‌م چالاكییانه‌دا د. پشتیوان گوڵى رهنگاورِهنگى سروشتى وه‌ك هێمای ئاشتى پێشكه‌ش به ئافره‌تانی به‌شه جیاجیاكانی ناو سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ كرد.
