سه‌رۆكی هه‌رێم پیرۆزبایی له‌ خه‌ڵكی سلێمانی ده‌كات

سه‌رۆكی هه‌رێم پیرۆزبایی له‌ خه‌ڵكی سلێمانی ده‌كات
6ـی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر(گوڵان میدیا)- به‌بۆنه‌ی ناساندنی سلێمانی به‌ پایته‌ختی رۆشه‌نبیری، سه‌رۆكی هه‌رێم پیرۆزبایی له‌ خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ ده‌كات، هیوای خواست خەڵكە دلێرەكەشی لەگەڵ هەموو گەلەكەماندا لە ئارامی و خۆشی و پێشكەوتنی بەردەوامدا ببینێت.

ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم كه‌ له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاو‌یكردۆته‌وه‌:

بە بۆنەی ناساندنی شاری سلێمانی وەك پایتەختی رۆشنبیری هەرێم، پیرۆزباییەكی گەرم لە تەواوی خەڵكی ئەم شارە دەكەم و ئومێدی پەرەسەندن و گەشانەوەی زیاتری بۆ دەخوازم.

هەڵبەتە شاری سلێمانی رۆڵ و كاریگەری لە بزووتنەوەی كوردایەتی و ئەدەب و رۆشنبیری و كلتووری كوردا هەبووە، كە هیوادارم هەمیشە وا لە شكۆمەندیدا بمێنێتەوە و خەڵكە دلێرەكەشی لەگەڵ هەموو گەلەكەماندا لە ئارامی و خۆشی و پێشكەوتنی بەردەوامدا ببینم.
Top