نوسینگەی رانیەی پەرلەمانی کوردستان کرایەوە
لەمیانی وتەیەکیدا، ئەرسەلان بایز سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان گوتی،کردنەوەی ئەو نوسینگەیە بەمەبەستی زیاتر نزیکبوون لەخەڵکی ناوچەکەو گوێگرتن لەپێشنیازو داواکارییەکانی خەڵکی سنورەکە بۆ ئەوەی ببێت بە پردێک بۆ گەیاندنی مافەکانیان بە لایەنی پەیوەندار.
گوتیشی، ھاوڵاتیان دەتوانن بۆ گەیاندنی گرفتەکانیان سەردانی نوسینگەکە بکەن کە نوێنەری سەرجەم فراکسیۆنەکانی تێدایە.
نوسینگەی رانیەی پەرلەمانی کوردستان دەکەوێتە پشت کۆمەڵگەی فەرمانگەکانی رانیە ھەر ئەندامێکی ئێستا پەرلەمانی کوردستان کە خەڵکی سنورەکەیە وە ئەندامەکانی پێشوتری پەرلەمانیش ژووری تایبەتی خۆیان دەبێت و رۆژانە لەوێ کاروباری پێویست و کاری ھاوڵاتیانی سنوری ئیدارەی راپەڕین رادەپەڕێنن.
