نێچیرڤان بارزانی: بڕیاری په‌رله‌مانی سوید دڵنیایی ده‌داته گه‌لی كوردستان
په‌یامی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ په‌رله‌مانی سوید
به‌ڕێز سه‌رۆكایه‌تيی په‌رله‌مانی سوید
به‌ڕێزان ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی سوید
بڕیاری مرۆڤانه و ئازایانه‌ی په‌رله‌مانی سوید سه‌باره‌ت به ناساندنی ئه‌نفالكردنی گه‌لی كورد به جینۆساید، دڵنیاییه‌كی زۆری به گه‌لی كورد به‌خشی كه جیهان مه‌رگه‌ساته‌كانی له بیر ناكات و لێناگه‌ڕێت جارێكی دیكه كۆمه‌ڵكوژ بكرێت.
له‌و كاته‌دا كه گه‌لی كوردستان له ژێر له‌شكركێشی و هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشێكی دیكه‌دایه له كوردستانی عێراق و هێشتا ئه‌و مافانه‌ی گه‌لی كوردستان كه له ده‌ستووری عێراقدا چه‌سپێندراون، به‌كرده‌وه به‌دی نه‌هاتوون به‌هۆی به‌رده‌وامبوونی جۆرێك له‌و عه‌قلیه‌ته‌ی ئه‌نفالی گه‌لی كوردی كرد، بڕیاره‌كه‌ی ئێوه پێمان ده‌ڵێت كه كورد و كوردستان به ته‌نیا نییه.
ئێمه وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی كورد زۆر شه‌ڕمان به سه‌ردا سه‌پێنراون له ڕابردوودا و زۆر نه‌هامه‌تيی شه‌ڕمان بینیون، له‌به‌ر ئه‌وه زۆر په‌رۆشین بۆ ئاشتی و هه‌میشه هه‌وڵ ده‌ده‌ین كێشه‌كانمان به شێوه‌ی ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بكه‌ین، چونكه ئێمه چاومان له پێشخستنی پرۆسه‌ی دیموكراسی و گه‌شه‌پێدانی وڵاته‌كه‌مانه، نه‌ك شه‌ڕ و مه‌رگه‌ساتی زیاتر.
بڕیاری ئێوه‌ی به‌ڕێز هانمان ده‌دات كه زیاتر داوا له په‌رله‌مانه‌كانی وڵاتانی دیكه‌ی جیهان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بكه‌ین، له‌پێناو سه‌قامگیربوونی ئاشتيی جیهانیدا، ئه‌نفال و به‌كۆمه‌ڵكوشتنی گه‌لی كورد به جینۆساید بناسن، هه‌روه‌ها هیوادارین ئه‌و بڕیاره‌ی ئێوه ببێته هانده‌رێك كه حكوومه‌تی عێراق بڕیاری دادگای باڵای تاوانه‌كان له عێراق، جێبه‌جێ بكات سه‌باره‌ت به قه‌ره‌بووكردنی كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌نفال و هه‌موو زیانلێكه‌وتووانی پرۆسه‌كانی تری جینۆسایدكردنی گه‌لی كورد، كه دادگاكه وه‌ك جینۆساید بڕیاری له سه‌ر داون.
لێره‌دا جارێكی دیكه سوپاسی هه‌موو فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی سوید، هه‌موو په‌رله‌مانتارانی كورد له په‌رله‌مانی سوید، هه‌موو ڕێكخراو و چالاكوانانی كورد و ڕه‌وه‌ندی كوردی له سوید ده‌كه‌ین كه زۆر كاریان كرد بۆ ده‌رچوونی ئه‌م بڕیاره، حكوومه‌ت و گه‌لی كوردستان هه‌ست و كاری مرۆڤانه‌ی هه‌موويان له بیر ناكات، گه‌لی كوردستان له ناوخۆی وڵات هه‌میشه چاوی له كاری ڕه‌وه‌نده چالاكه‌كه‌یه‌تی له وڵاتانی جیهاندا. هه‌روه‌ها لێره‌دا سوپاسی هه‌موو گه‌لی سوید ده‌كه‌ین كه ئیراده مرۆڤایه‌تییه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه له ڕێگه‌ی ئه‌م بڕیاره‌ی په‌رله‌مانه‌كه‌یه‌وه به‌رجه‌سته كرد.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
5/12/2012
