سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له سه‌رۆكی هه‌رێمی دۆردۆنی فه‌ره‌نسی ده‌كات
له دیدارێكدا ، كه كونسوڵی گشتی فه‌ره‌نسا له هه‌رێم و نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و وڵاته ئاماده‌بوون ، بارودۆخی سیاسی عیراق و ئه‌و ته‌نگژه سیاسیه‌ی كه دووچاری بۆته‌وه و هه‌روا بارگرژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ناوچه دابڕێندراوه‌كان و چۆنیه‌تی گه‌شه‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و فه‌ره‌نسا و هه‌رێمی دۆردۆنی له‌و وڵاته به تایبه‌تی تاوتوێكرا و له‌م رووه‌وه سه‌رۆك بارزانی كورته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی ئه‌و كاره‌ساتانه خسته‌ڕوو كه به‌درێژایی مێژوو دووچاری گه‌لی كوردستان ببوه‌وه و ئاماژه‌ی به‌و پێشكه‌وتنانه كرد كه له پاش راپه‌ڕینه‌وه تا ئێستا له هه‌رێم هاتونه‌ته‌دی و سوپاسی هه‌ڵوێست و پشتیوانی گه‌ل و حكومه‌تی فه‌ره‌نسای كرد كه له قۆناخه جیاوازه‌كانی خه‌باتدا هاوكاری گه‌لی كوردستان بووه.
له لایه‌ن خۆیه‌وه سیناتۆر بێرنارد كازۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی دۆردۆن ئاماده‌یی وڵاتی فه‌ره‌نسا و هه‌رێمی دۆردۆنی ده‌ربڕی له گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا ، به تایبه‌تی له بواره‌كانی ئابووری و سه‌رچاوه‌كانی ئاودێری و شوێنه‌وار و ئه‌نجامدانی كاری هاوبه‌ش له‌و بوارانه‌دا و ته‌ئكیدیشی له‌وه‌كرده‌وه كه وه‌كو سه‌رۆكی گروپی دۆستایه‌تی عێراق _فه‌ره‌نسی له ئه‌نجومه‌نی پیرانی فه‌ره‌نسی رۆڵی خۆی له‌و ئه‌نجومه‌ندا ده‌گێڕێ له گواستنه‌وه‌ی وێنه‌ی راسته‌قینه‌ی هه‌رێمی كوردستان و بایه‌خه‌كه‌ی له ناوچه‌كه‌دا.
