موئه‌ید ته‌یب: مالیكى ئاماده‌كارى بۆ شه‌ڕێكى گه‌وره ده‌كات
موئه‌ید ته‌یب، گوته‌بێژى هاوپه‌یمانى كوردستانى به ماڵپه‌ری رووداوى راگه‌یاند وه : هیچ گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ مالیكى سه‌ركه‌وتوو نابێت و هێنانى ژماره‌یه‌كى زۆرى هێز و چه‌كى قورس له لایه‌ن مالكییه‌وه بۆ ناوچه دابڕێنراوه‌كان ئاماژه‌ن بۆ شه‌رێكى گه‌وره و مالیكیش خۆى بۆ شه‌ڕ ئاماده‌كردووە .
موئەید ته‌یب راشیگەیاند مالیكى به لێدوانه‌كانى چانسى سه‌ركه‌وتنى گفتوگۆى نه‌هێشتووه‌تەوە و ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ش بەردەوام بێ، پێناچێت جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆك كۆمارى عێراق سه‌ركه‌وتوو بێت له گه‌ڕانه‌وه‌كه‌ى بۆ به‌غدا، بۆیه ئه‌گه‌ر له‌كاتێكى نزیكدا كێشه‌كان چاره‌سه‌نه‌كران ئه‌وه پڕۆسه‌ى سیاسى له عێراق كۆتایى دێت .
ناوبراو سەبارەت بە لێدوانه‌كانى مالیكى بۆ گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ سنوورەکانی پێش 2003 گوتی : ئێمه به مالیكیمان راگه‌یاندووه كه هیچ كوردێك نه له ئێستا و نه له داهاتووشدا رازى نابێ به سنوره‌كانى پێش ساڵى 2003وە .
گوتەبێژی هاوپه‌یمانى كوردستانى ره‌خنه‌ى توندى ئاراسته‌ى نوری مالیكى و ده‌وڵه‌تى یاسا کرد و رایگەیاند ئه‌وان زاڵن به‌سه‌ر حكومه‌تى فیدرالدا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى هه‌موو لایه‌نه‌كانى دیکە له‌ناو ئەو حکومەتەدا بەشدارن، به‌ڵام دەوڵەتی یاسا تاكڕه‌وانه حكومه‌ت به‌ڕێوه ده‌بات و بڕیارى عیراقییان به‌ده‌ست خۆیان گرتووه و پێگیرى هیچ رێكه‌وتنێك نه‌بوونه، بۆیه ئه‌مجاره ته‌نها رێككه‌وتن به‌س نییە .
موئه‌ید ته‌یب گوتیشی : مالیكى هه‌موو نیشانه‌یه‌كى دیکتاتۆری تێدا هه‌یه و زۆر تاكڕه‌وه.، به‌ڵام تا ئێستا نه‌گه‌یشتووەته پله‌ى دیكتاتۆر و سیسته‌مى سیاسى عێراق و هێزه سیاسیه‌كان رێگەی پێناداەن ببێت به دیكتاتۆر .
