ئاسایشی كه‌ركووك ده‌ستگیركردنی باندێكی رفاندنی هاووڵاتیان راگه‌یاند

ئاسایشی كه‌ركووك ده‌ستگیركردنی باندێكی رفاندنی هاووڵاتیان راگه‌یاند
4ـی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر(گوڵان میدیا)- به‌رپرسی هۆبه‌ی راگه‌یاندنی ئاسایشی كه‌ركووك ملازم فه‌رهاد حه‌مه‌عه‌لی رایگه‌یاند: له‌ هه‌لمه‌تیك تواتنیمان گروپیك ده‌ستگیر بكه‌ین كه‌ هاووڵاتیان ده‌فراندن و پاشان به‌به‌رامبه‌ر به‌ برِێك پاره‌ ئازادیان ده‌كردن، ئه‌ندامانی گروپه‌كه‌ كه‌ به‌ ته‌له‌فۆن هه‌رِه‌شیان له‌ خه‌ڵك ده‌كرد و دوای رفاندن، له‌ به‌رانبه‌ر ‌پاره‌دا ئازادیان ده‌كردن، هه‌رِه‌شه‌یان له‌ ماموستایه‌كی به‌رِه‌گه‌ز توركمان كردووه‌ و له‌ به‌رانبه‌ر نه‌رِفاندنی كچه‌كه‌یدا داوای 20 هه‌زار دۆلاریان لێكردبوو‌.

هه‌روه‌ها گوتی: هێزه‌كانی ئاسایش دوای به‌دواداچوون له‌ كاتێكدا ماموستاكه‌ خه‌ریك بوو 20 هه‌زار دۆلارهكه‌یان پێ‌ بدات توانیان گروپه‌كه‌ كه‌ له‌ 3 كه‌س پێكهاتبوو، ده‌ستگیریان بكه‌ن، ئێمه‌ له‌ گه‌ڵ سه‌رجه‌م ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی شار كه‌ركووك هه‌ماهه‌نیگیمان هه‌یه‌ و هه‌فتانه‌ له‌ژێر چاودێری پارێزگار له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌ ئه‌منیه‌كان كۆده‌بینه‌وه‌ و ئاڵوگۆرِی زانیاری ده‌كه‌ین.
Top