گه‌رمیانییه‌كان دژی پێكهێنانی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسۆنی دیجله خۆپێشاندانێكیان ئه‌نجامدا
سه‌ربه‌ست برزۆ ئه‌ندامی لیژنه‌ی به‌رگری له‌به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی خانه‌قین راگه‌یاند: خه‌ڵكی خانه‌قین له هه‌مووخه‌ڵكی كوردستان بگره زیاتر به ئاگایه له ده‌رئه‌نجامه‌كانی له‌شكركێشی سوپای عێراق، بۆیه به‌هه‌موو چین توێژه‌كانه‌وه دژی له‌شكركێشیه‌كانی سوپا ده‌وه‌ستنه‌وه‌و له‌و چوارچێوه‌شدا وه‌ك رِێكخراوهكانی ئافره‌تان و چالاكوانانی لیژنه‌ی به‌رگری له‌به‌رژه‌وه‌ندییه ده‌ستمان به خۆپیشاندان كرد، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پێكهێنانی سوپا و له‌شكركێشی ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و پێمان وایه هه‌نگاوێكه بۆ خۆسه‌پاندنی حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی.
