په‌رله‌مانى كوردستان ژماره‌ى پاسه‌وانه‌كانى په‌رله‌مانتاران له چوار پاسه‌وان بۆ سێ پاسه‌وان كه‌مكرایه‌وه
سه‌ره‌تاى دانیشتنه‌كه كه به ئاماده‌بوونى د. عه‌لى سه‌عید وه‌زیرى خوێندنى بالاَ و سه‌عد خالید رێكخه‌رى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان په‌رله‌مانى كوردستان و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌رێوه‌چوو ، سه‌ره‌تا سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه‌ى خوێنده‌وه كه خاڵى یه‌كه‌م بریتى بوو له خستنه روو و گفتوگۆكردنى پێشنیارى یاساى زانكۆ تایبه‌ته‌كان له هه‌رێمى كوردستان ، هه‌روه‌ها خاڵى دووه‌مى به‌رنامه‌ى كاریش بریتى بوو له خستنه‌روو و گفتوگۆكردنى بریارى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ژماره(11)ى ساڵى 2011، ده‌رباره‌ى یاسای پاسه‌وانى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان ژماره (10) ساڵى 2011.
له خاڵى یه‌كه‌مدا سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان داواى له هه‌ردوو لێژنه‌ى یاسایی و لێژنه‌ى په‌روه‌رده و خوێندنى بالاَ كرد كه بێنه سه‌ر سه‌كۆى هۆڵى په‌رله‌مان بۆ پێشكه‌ش كردنى راپۆرتى خۆیان له‌سه‌ر پرۆژه یاساكه ، پاشان سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان له‌سه‌ر داواكارى وه‌زیرى خوێندنى بالاَ و لێژنه‌ى په‌روه‌رده و خوێندنى بالاَى په‌رله‌مانى كوردستان بریاریدا ماوه‌ى 10 رۆژ بدرێت به وه‌زاره‌تى خوێندنى بالاَ بۆ پێداچوونه‌وه به پرۆژه یاساكه و یه‌كخستنى له‌گه‌ڵ بارودۆخى ئێستاى زانكۆ تایبه‌ته‌كان، له خاڵى دووه‌مى به‌رنامه‌ى كاردا كه تایبه‌ت بوو به خستنه روو و گفتوگۆكردنى بریارى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ژماره(11)ى ساڵى 2011، ده‌رباره‌ى یاسای پاسه‌وانى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان ژماره (10) ساڵى 2011، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان داواى له لێژنه‌ى یاسایی و لێژنه‌ى ناوخۆ كرد بێنه شوێنى خۆیان و هه‌ردوو لێژنه‌ش له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه راپۆرتى هاوبه‌شیان خوێنده‌وه و پرۆژه‌كه وه‌كو خۆى خرایه ده‌نگدان به گۆرانكارى له مادده‌ى دووه‌مى پرۆژه‌كه كه ژماره‌ى پاسه‌وانى ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى له 4 پاسه‌وان بۆ 3 پاسه‌وان كه‌مكرده‌وه ، پاشان له‌یه‌ن سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان خرایه ده‌نگدان و به زۆرینه‌ى ده‌نگى ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان په‌سه‌ندكرا.
