سەرۆكی كوردستان:ئەگەر چاكسازیی لە دۆخی عێراق نەكرێت، پێویست ناكات كورد لە حكوومەتدا بمێنێتەوە

 سەرۆكی كوردستان:ئەگەر چاكسازیی لە دۆخی عێراق نەكرێت، پێویست ناكات كورد لە حكوومەتدا بمێنێتەوە
4ـی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر(گوڵان میدیا)- سەرۆكی كوردستان (مەسعوود بارزانی)، لە دیمانەیەكی ڕۆژنامەی \"زەمان\""ــدا، باس لە چەندین پرسی پێوەست بە دۆخی هەرێم، و بارگرژی و كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، پرسی كەركووك و ماددەی 140، داهاتووی كورد و ئۆپەراسیۆنی دیجلە دەكات.

لە وەڵامی پرسیارێكی ئەنجامدەری دیمانەكەدا، سەرۆكی هەرێم بە پێویستی دەزانێت هاوپەیمانەتیی یەكێتی و پارتی بمێنێتەوە. هەروەها سەرباری دداننان بە گەشەی هەرێم لە زۆر ڕووەوە، بەڵام هێشتا ئابووریی هەرێم بە ناكامڵ دەزانێت.

دیجلەو بڕیارێكی تاكڕۆیانە
لە بارەی ئەنجامی شاندی سەربازیی هەرێم بۆ بەغدا، (سەرۆك بارزانی) دەڵێت \""لە بنەڕەتدا پێكهێنانی هێزی دیجلە نایاسایی و نادەستووری و تەنانەت بۆ سوكایەتیپێكردنیشە.

ناوچە كێشەدارەكان هەستیارن و تایبەتمەندیی خۆیان هەیە كە بە پێی ڕێككەوتنەكانی پێشتر نابێ هێز بۆ ئەم ناوچانە بجووڵێنرێت بە بێ هەماهەنگیی هەرێم و بەغدا. بەستنەوەی هێزەكانی پۆلیس و ئاساییش و ئیدارەی ئەو ناوچانە بە ئۆپەراسیۆنی دیجلەوە لە كەركووك و دیالە، بڕیارێكی تاكڕۆیانەیە.

ئەگەر مەبەستەكە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرە، ئەی بۆچی ئەم ئۆپەراسیۆنە نەبەسترایەوە بە ئیدارەی پارێزگاكانەوە و لە ژێر چاودێرییاندا بێت. هەر هەوڵێك بۆ سەپاندنی سیاسەتی خۆسەپێنەر بێت لەو ناوچانەدا، ڕەتی دەكەینەوە.

كاتێك ئۆپەراسیۆنی دیجلە فراوان كرا و دەستەڵاتەكانی زیاد كران، بڕیاری كۆدەنگییەكی گشتگیرمان دا كە بەرەوڕووی ئەم هێزە ببینەوە، چونكە پێمان وایە ئامانجی ئۆپەراسیۆنەكە هەرێم و پێشكەوتن و دەستكەوتنە دەستوورییەكانییەتی.

ئیدی ئەمە لای ئێمە ڕەت دەكرێتەوە. بۆیە بڕیاری یەكلاكەرەوەمان دا و ڕێگە نادەیەن ئۆپەراسیۆنی دیجلە و هەر ئۆپەراسیۆنێكی دیكە كە خۆی بەسەر ناوچە كێشەدارەكاندا بسەپێنێت و بەرپرسیار دەبن هەر ئاژاوەیەك ڕوو بدات.\""

دووركەوتنەوە لە شەڕ و گەڕانەوە بۆ دەستوور
هەروەها زەمان دەپرسێ \""ئێستا هەمووان لە قۆناغی پەنابردن بۆ هەڵبژاردە ئەستەمەكانن. كام هەڵبژاردە بۆ كورد زۆر بە سوودە و زیانی كەمتری هەیە؟\""

(بارزانی) لە وەڵامدا گوتوویەتی \""باشترین بژاردە بۆ كورد و عێراقیش بە گشتی و هەموو عێراقییەكان، بریتییە لە تێگەییشتن و دووركەوتنەوە لە شەڕ و گەڕانەوە بۆ دەستوور و چارەی گرفتەكان بە گفتوگۆ. بەڵام ئەگەر بیانەوێت بژاردەی دیكەمان بەسەردا بسەپێنن، ئەوە ئێمەیش ئامادەین.\""

سەرۆكی هەرێمی كوردستان هەروەها ڕایگەیاند \""بەغدا موڵكی هیچ كەس و حزب و گرووپێك نییە. پێش هەموو شتێك دەستوور هیی هەموومانە و پابەندبوون پێوەی زامنی یەكپارچەیی عێراق دەكات.

ئێمە بەرپرسیارەتیی هەموو دەرەنحامێك هەڵدەگرین، بەڵام ناتوانین بەرپرسیارەتیی واقیعێك هەڵبگرین كە بەزۆر بەسەرماندا دەسەپێندرێت كە ئەویش دیكتاتۆرییەتێكی تازەیە.\""

سوننە لە نێو هاوكێشەكەدا
لەبارەی ئەوەی كە داخۆ عەرەبی سوننە لەم دۆخە هاتوونەتە دەرەوە؟ سەرۆكی هەرێم گوتی \""ناگونجێ. نابێ عەرەبی سوننە لەو ململانێیە بێنە دەرەوە و نابێ ڕێگەیشی پێ بدەین.

بەڵام (مالیكی) یەكێك لە لایەنەكانی هاوپەیمانەتیی شیعەكانە كە دەبێ هاوپەیمانەتییەكە بۆچوونی خۆی لە بارەی (مالیكی)ـیەوە دیاری بكات. ئایا پشتیوانیی سیاسەتی (مالیكی) دەكات؟ هەمان گرفت كە سەرۆكوەزیران لەگەڵ كورددا هەیەتی، لەگەڵ سوننە و شیعە و سەدرییەكانیشدا هەیەتی كە پێویستە هاوپەیمانەتیی شیعەكان بڕیار لەم بارەیەوە بدات.

مەسەلەی شەراكەت
سەبارەت بە بوونی مەسەلەی شەراكەت لە عێراقدا، (سەرۆك بارزانی) ڕایگەیاند \""لە ئێستادا شەراكەت نابینرێت. هەروەها مانەوەی وەزیرەكانی كورد بەم شێوەیە لە حكوومەتی عێراقدا بووەتە عەیبەیەك. بە باوەڕی من ئەگەر چاكسازیی ڕیشەیی لە دۆخی عێراق و حكوومەتدا نەكرێت، پێویست ناكات كورد لە حكوومەتدا بمێنێتەوە.\""

(بارزانی) گوتیشی \""ئەگەری هەیە كورد لە حكوومەت بكشێتەوە.\""
سەرۆكی هەرێم، هەروەها ئاماژەی دا \""دوای دەنگدان لە دەستوور لە 2007ـدا، هاوبەشبوون كەم بووەوە تا گەییشتە خاڵی سفر. تا هەستانەوەی عێراق و داڕشتنەوەی دەستوور شەراكەت هەبوو، چونكە پێویستیان بە كورد بوو، بەڵام دوای درككردنیان بەوەی كە دەتوانن كورد پەراوێز بخەن، شەراكەت كەم بووەوە.\""

هەرێمی كوردستان و توركیا
رۆژنامەی \""زەمان\"" پرسیار دەكات كە ئایا لە مەسەلەی توركیا و پێوەندی بە دۆخی سووریاوە هەندێك دەستوەردانی ناڕوون هەیە؟ توركەكان هەندێك جار و بۆ هەندێك مەسەلە دەگەڕێنەوە بۆ حكوومەتی بەغدا و هەندێك جاریش بە لای هەرێمدا. ئەمە چۆنە؟

(سەرۆك بارزانی) دەڵێ \""ئێمە لەگەڵ هەر هەنگاوێكین كە هەردوو حكوومەت لێك نزیك بكاتەوە. نامانەوێت ئاڵۆزی لە نێوان حكوومەتی توركیا و بەغدادا هەبێت، بەڵام نەك لەسەر حیسابی هەرێمی كوردستان. پێوەندیمان لەگەڵ توركیادا بارزرگانی و ئابوورییە و دەست لە مەسەلە سیاسییەكان نادەین.

هەرێم دەیەوێت ڕۆڵی گەورە لە چارەی كێشەی كورد لە توركیادا ببینێت. ئێستایش پێوەندیی زۆر باش لەگەڵ توركیادا هەیە، بەڵام نەمانزانیوە كە پێوەندییەكان بەو ئاستە گەییشتبێت.\"""
Top