فڕۆكه‌یه‌ك سیخوڕی به‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌وه كرد و ئه‌وانیش ته‌قه‌یان لێ كرد
په‌یجی ئه‌فسه‌رانی كوردستان بڵاوی كرده‌وه، كه دوای چوونی فڕۆكه بۆ ئه‌و ناوچه‌یه، هێزی پێشمه‌رگه‌ی له‌شكری تایبه‌تیی یه‌ك، ته‌قه‌یان لێی كردووه و فڕۆكه‌كه‌یش هه‌ڵهاتووه.
(باس نیوز) پێوه‌ندی به ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمان، بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه كرد، به‌ڵام وتی ده‌رفه‌تی لێدوانی نییه و شوێنه‌كه‌ی باش نییه. پێوه‌ندیی به جه‌بار یاوه‌ری ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه كرد، به‌ڵام گوتی شتی وای نه‌بیستووه.
