هێزێكی‌ سوپای‌ عێراق به‌هه‌ڵگرتنی‌ ئاڵای‌ شیعه‌وه‌ ده‌گاته‌ كه‌ركوك

هێزێكی‌ سوپای‌ عێراق به‌هه‌ڵگرتنی‌ ئاڵای‌ شیعه‌وه‌ ده‌گاته‌ كه‌ركوك
4ـی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر(گوڵان میدیا)- به‌جیاواز له‌جارانی‌ ڕابردووی‌ ناردنی‌ هێزه‌كانی‌ سوپای‌ عێراق بۆ ناوچه‌كانی‌ نزیك كه‌ركوك‌و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان، شه‌وی‌ رابردوو هێزه‌كانی‌ سوپا به‌هه‌ڵگرتنی‌ ئاڵای‌ شیعه‌كانه‌وه‌ گه‌یه‌نرانه‌ ناوچه‌كه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئه‌منی‌ تایبه‌ت ئه‌مڕۆ، سێشه‌ممه‌، به‌ئاوێَنه‌نیوزی‌ راگه‌یاند، به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ هێزێكی‌ تری‌ سوپای‌ عێراق به‌نزیكه‌ی‌ 20 تا 25 ئوتومبیلی‌ گه‌وره‌ی‌ سه‌ربازی‌ گه‌یشتوته‌نه‌، خورماتوو .

وتیشی‌، ئه‌و هێزانه‌ له‌جیاتی‌ هه‌ڵكردنی‌ ئاڵای‌ عێراق، ئاڵاو به‌یداخی‌ شیعه‌كانیان به‌رزكردوه‌ته‌وه‌.

ئاشكراشیكرد، له‌و هێزانه‌یان پرسیوه‌ كه‌ ئایا روو له‌كوێ‌ ده‌كه‌ن، پێیان وتون، ده‌چنه‌ پاڵ فیرقه‌ی‌ 12 ی‌ سوپای‌ عێراق، كه‌ له‌ئێستادا له‌ناوچه‌ی‌، كه‌یوان،ی‌ ڕۆژئاوای‌ كه‌ركوك جێگیركراون.

ناردنی‌ ئه‌م هێزه‌ نوێیه‌‌ی‌ سوپای‌ عێراق له‌كاتێكدایه‌، به‌پێی‌ سه‌رچاوه‌كان شه‌وی‌ رابردوو هێَزێكی‌ پشتیوانی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ئاراسته‌ی‌ كه‌ركوك‌و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان جوڵه‌پێكراوه‌
Top