سامان فه‌وزی: سه‌رۆك كۆمار رایگه‌یاندووه سه‌رۆك وه‌زیران ده‌سه‌لاَتی خۆی تێپه‌رِاندووه و داوای له‌هاوپه‌یمانی نیشتمانی كردووه سنووری بۆ دابنێت
((ئه‌م جاره كورد به هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه یه‌كهه‌ڵوێسته بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیجله، یه‌كه‌میان كه وه‌زیره‌كانی كورد له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌م بابه‌ته‌یان وروژاندووه، له‌وكاته‌دا قسه له‌سه‌ر ئه‌وه كرا كه ئیداره‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌و ناوچانه‌دا پێك بهێنرێت و شاندی سه‌ربازیی هه‌ردوولاش چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان كرد، به‌لاَم به‌داخه‌وه‌كه نیمچه رِێكه‌وتنێك له‌نێوان شانده‌كاندا هه‌بوو، به‌لاَم دواجار له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه رێككه‌وتننامه‌كه ته‌واونه‌كراو ئه‌و چه‌ندین خاڵی دیكه‌ی هێنایه پێشه‌وه كه به هیچ جۆرێك ئاماژه به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیجله ناكات، په‌رله‌مانتارانی كوردیش به‌هه‌مان شێوه كاریان كردووه، له‌رێگه‌ی پێكهێنانی چه‌ند وه‌فدێك له‌نێو په‌رله‌مانتارانی كورد له هه‌موو فراكسیۆنه‌كان له‌به‌غدا بۆ قسه كردن له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی دیكه وسه‌ردانیان كردن له‌وانه عیراقیه‌و سه‌درییه‌كان و فه‌زیله و ده‌وڵه‌تی یاسا قسه‌یان له‌گه‌ڵدا كردوون و مه‌ترسیی ئه‌م بارودۆخه‌یان بۆ روون كردوونه‌ته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌یاننامه‌یه‌ك ئاماده‌كراو له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا خوێندرایه‌وه، سه‌رۆكی كۆماریش باسی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی به‌جددی كردووه‌و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه سه‌رۆك وه‌زیران ده‌سه‌لاَتی خۆی تێپه‌رِاندووه و پێویسته هاوپه‌یمانی نیشتمانی سنوورێك بۆ ئه‌و سنووربه‌زاندنانه دابنێت، هه‌وڵیش بدات ره‌فتاری سه‌رۆك وه‌زیران رێك بخاته‌وه، هه‌روه‌ها نامه‌یه‌كی بۆ سه‌رۆكی هێزی وشكایی ناردووه عه‌لی غێدان داوای لێكردووه كه هێزه‌كانی نه‌هێنێته ئه‌و ناوچانه‌و پێموایه له‌داهاتووشدا زیاتر كار له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌كات، دێمه‌وه سه‌ر شكستهێنانی وتووێژه‌كانی نێوان وه‌فده سه‌ربازییه‌كانی هه‌ردوولا، كه ره‌نگه له‌داهاتوودا گفتوگۆكان به شێوه‌یه‌كی دیكه‌دا بێت ئه‌ویش له‌نێوان سیاسییه‌كاندا بێت، چونكه ئه‌وكێشانه كێشه‌ی سه‌ربازی نین به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی كێشه‌ی سیاسین، هه‌ركاتێ ئه‌وان رێككه‌وتن ئه‌و كاته چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لایه‌نی كورد دیسان نامه‌یه‌كیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی كردووه كه له نۆ خاڵ پێكهاتووه وچاوه‌رِوانی وه‌لاَمین، ئێستا من پێموایه هاوپه‌یمانی نیشتمانی خه‌ریكه له ناوه‌رِۆكی نامه‌كه ده‌كۆڵێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه ئێستا تۆپه‌كه له گۆرِه‌پانی ئه‌واندایه، خاڵێَكی دیكه‌ش له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا ئه‌وه‌یه كه په‌یوه‌ندی به‌ده‌ستووره‌وه هه‌یه، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێیوایه پێكهێنانی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله‌و ناردنی بۆ ناوچه جێناكۆكه‌كان ده‌ستوورییه، له هه‌مان كاتیش‌دا سه‌ركردایه‌تی كوردیش ئه‌مه به ناده‌ستووری ده‌زانێت، بۆیه كاتێ كه كێشه‌یه‌كی له‌مشێوه‌یه دروست ده‌بێت پێویسته په‌نا ببرێت بۆ دادگای بالاَی فیدرالی كه ئه‌و به گوێره‌ی ده‌ستوور ده‌توانێت یه‌كلایی بكاته‌وه، پێكهێنانی ئه‌و هێزانه‌و ناردنی بۆ ناوشاره‌كان و كه‌م كردنه‌وی ده‌سه‌لاَته‌كانی پارێزگا‌و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به بێ ئه‌وه‌ی حاڵه‌تی نائاسایی رابگه‌یه‌نرێت، ئه‌مه له‌ده‌سه‌لاَتی ئه‌م دادگایه‌دا ده‌بێت، به‌لاَم بۆچی تا ئێستا هیچ لایه‌نێك په‌نای بۆ نه‌بردووه له‌به‌رئه‌وه‌یه كه كاتێ برِیاری ده‌ركرد ئه‌وبرِیاره كۆنكریتی ده‌بێت، به‌لاَم سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق زۆر دوودڵ و نیگه‌رانه له په‌نابردن بۆ ئه‌ودادگایه كه ناده‌ستووریه‌تی تێدایه، به‌لاَم بۆچی كورد تا ئێستا په‌نای بۆ نه‌بردووه، من پێموایه پێویسته كورد له‌سه‌ر هه‌ندێ جومگه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه راوه‌ستێت، كه زۆر به‌زه‌قی ده‌ستوورشكێنی تێدایه وبواری ته‌ئویلی تێدا نییه، به‌لاَم بۆچ ئه‌مه‌ی نه‌كردووه؟ ره‌نگه هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه بێت كه هه‌ندێ چاودێران پێیانوایه كه له ئێستادا قورسه قسه له‌سه‌ر ئه‌وه بكرێت كه ده‌سه‌لاَتی دادوه‌ری له عێراقدا سه‌ربه‌خۆیه، یان كه‌وتبێته‌ژێر كاریگه‌ری ده‌سه‌لاَت كه هه‌موولایه‌ك ده‌زانن ئێستا كێ له‌پۆپه‌ی ده‌سه‌لاَته‌و كێ به‌رِێوه‌ی ده‌بات، به‌لاَم هه‌نگاوه‌كانی داهاتوو بریتییه له‌جموجۆڵێكی چرِوپرِ له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كان به تایبه‌تیش ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی چرِتر له نێوان سه‌ركردایه‌تی كورد‌و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه.
