ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی كۆمه‌ڵ: ئه‌گه‌ر مالیكی داواكانی كوردستان ره‌تبكاته‌وه ئه‌لته‌رناتیڤی دیكه‌مان له‌به‌رده‌ستدایه
له‌كاتێكیشدا گه‌ربێتوو داواكارییه‌كه ره‌ت بكاته‌وه یا لێی نه‌یه‌ته پێشه‌وه، ئه‌وكات ئێمه چه‌ند ئهلتهرناتیڤێكمان له‌به‌رده‌ستدایه كه گرنگترینیان یه‌كخستنی ماڵی كورده و یه‌ك ده‌نگییه به‌تایبه‌تی یه‌ك ده‌نگی هه‌ردوو لایه‌نی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه زۆرینه‌ن له‌حكومه‌ت و په‌رله‌مان واته شه‌رعیه‌ته سیاسییه‌كه‌یان به‌ده‌سته‌وه‌یه و له‌به‌غداش به‌شدارییه‌كی گه‌وره‌ی حكومه‌تی ناوه‌ندین و پێگه‌ی خۆیان له‌په‌رله‌مان و حكومه‌ت و وه‌زاره‌ته‌كان و سوپا‌و سه‌رجه‌م جومگه‌كانی حوكمرِانیان هه‌یه، هه‌ربۆیه گرنگترین خاڵی سه‌ركه‌وتنی ئێمه بریتییه لهیهكرِیزی هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌تایبه‌تی پارتی و یه‌كێتی، ئه‌مه‌ش به‌و واتایه‌ی كه له‌داهاتوودا هه‌ر به‌رنامه‌و نه‌خشه‌یه‌ك هه‌بێت پێویسته سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان به‌تایبه‌تی پارتی و یه‌كێتی یه‌ك ده‌نگ بن له جێبه‌جێكردنی، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه دوو به‌رنامه‌یه‌یی زیانی گه‌وره‌مان لێ ده‌دات. هاوكات هه‌نگاوه‌كانی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه خاڵێكی تری ئه‌و ئهرتهرناتیڤهیه كه پێویسته بگیرێته به‌ر له‌ناوخۆدا گه‌ل و لایه‌نه سیاسییه‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن هه‌ر هه‌مووی تێبگه‌یه‌نین كه كورد چی داواكارییه‌كی مه‌ده‌نیانه‌و مافی خۆی هه‌یه‌و مالیكی نایه‌ته پێشه‌وه، له‌رووی ههنگاوهكانیشماندا له‌ده‌ره‌وه پێویسته دۆزه‌كه‌مان بگه‌یه‌نرێته ده‌ره‌وه، چونكه ئهمرِۆ هه‌موو كێشه‌یه‌كی دنیا ته‌نیا له‌ناوخۆدا چاره‌سه‌ر ناكرێت، هه‌ربۆیه پێویسته هه‌موو ئه‌و لایه‌ن و ده‌وڵه‌تان و رێكخراوانه‌ی كه‌كاریگه‌رییان هه‌یه له‌سه‌ر دۆخی كورد و عێراق بهولاَتانی ئیقلیمی و كهنداوو نێوده‌وڵه‌تیشه‌وه لهپێشهنگیانهوه ئهمریكاو یه‌كێتی ئه‌وروپاو ته‌نانه‌ت روسیا‌و چینیش بارودۆخه‌كه‌ی عێراقیان بۆ باسبكرێت و هه‌ڵمه‌تێكی دیپلۆماسی نێوده‌وڵه‌تی دروست بكه‌ین و دۆزی كورد‌و دژایه‌تیكردنی مالیكی بۆیان روونبكرێته‌وه ته‌نانه‌ت پێیان رابگه‌یه‌نرێت كه كورد موخهیهل ده‌بین بۆ هه‌ر هه‌نگاوێكی تر كه ده‌یگرینه‌به‌ر.
به‌مشێوه‌یه یه‌ك ده‌نگی كورد و جوڵه‌یه‌كی سیاسی و دیپلۆماسی به‌هێزی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی له‌پاڵ به‌كارهێنانی وه‌ره‌قه‌ی نه‌وت و لایه‌نی ئه‌منی و ئیشكردن له‌گه‌ڵ كوتله‌كانی تر ئه‌لته‌رناتیڤی نه‌هاتنه پێشه‌وه‌ی مالیكییه به‌رامبه‌ر داواكاری هێزه كوردستانییه‌كان، ئێستا كورد مهزڵومهو له‌پێش ئێمه‌ش سوننه‌كانی عێراق له‌و پهرِی مهزڵومیهتدا بوون و دانیشتوانی ناوهرِاست له‌و پهرِی مهزڵومیهتدا بوون و به‌داخیشه‌وه نه‌مانتوانی وه‌كو پێویست به‌رگرییان لێبگهین، ئاڵێرهدا مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ زۆر لایه‌نی سیاسی و كوتله‌كانی تر به‌تایبه‌تی سوننه خاڵی هاوبه‌ش له‌نێوانماندا هه‌یه به‌تایبه‌ت خاڵی زوڵم و سته‌می مالیكییه كه پێویسته باس و گفتوگۆیه‌كی زۆرمان هه‌بێت، له‌مه‌ش دا نابێت ئه‌و خاڵه‌ش پشتگوێ بخرێت ئه‌ویش لایه‌نه شیعه‌كانی تره كه كۆكن له‌سه‌ر رێكه‌وتنی ستراتیجی نێوان كورد‌و شیعه، بۆیه من پێم باشه له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ی تری شیعه‌شدا قسه‌بكه‌ین و پێوه‌ندی نێوان كورد‌و شیعه تێكنه‌چێت و پێیان بووترێت ئێمه له‌گه‌ڵ مالیكی تێكچووین نه‌ك له‌گه‌ڵ مه‌زهه‌ب و چین و توێژه‌كانی شیعه.
ئهمرِۆ مالیكی كه‌سێك نییه دۆستی زۆری هه‌بێت و زۆربه‌ی دۆسته‌كانی خۆی له‌ده‌ستداوه، بگره ته‌نانه‌ت ولاَتانی ئیقلیمیش لێی نیگه‌رانن، هه‌ربۆیه پێویسته فشاری تری له‌سه‌ر دروست بكه‌ین و كورد هه‌رگیز وه‌كو ئهمرِۆ زه‌مینه‌ی بۆ نهرِهخساوه كه بتوانێت برِیاری چاره‌نووسسازی خۆی بدات و بگهرِێینهوه بۆ گه‌لی كوردستان و راپرسیه‌كی سه‌رتاسه‌ری بكه‌ین و بزانین گه‌لی كوردستان چی ده‌ڵێن.
