له‌رانیه‌ش كه‌مپینی به‌رگری له‌خاك پێكهێندرا

له‌رانیه‌ش كه‌مپینی به‌رگری له‌خاك پێكهێندرا
3ـی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر(گوڵان میدیا)- به‌مه‌به‌ستى پشتیوانیكردن له‌ سه‌ركردایه‌تى سیاسیى كوردو هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان و نارِه‌زایه‌تى و دژایه‌تیكردنى ئوَپه‌راسیوَنه‌كانى هێزى دیجله‌،له‌به‌رده‌م باخى گشتیى رانیه‌ناوه‌ندى بالاَى رانیه‌ى یه‌كێتیى لاوانى دیموكراتى كوردستان له‌ژێر درووشمى (كه‌مپینى به‌رگرى له‌خاك) كه‌مپینێكى فراوانى واژوَ كوَكردنه‌وه‌یان ئه‌نجامدا. له‌و كه‌مپینه‌دا به‌سه‌دان كه‌س له‌توێژى لاوان و چین و توێژه‌كانى دیكه‌ به‌ واژوَكانیان پشتیوانى خوَیان بوَ سه‌ركردایه‌تى كوردو هێزى پێشمه‌رگه‌ دووپاتكرده‌وه‌، هاوكات دژایه‌تى و نارِه‌زایى خوَیان بوَ هێزى دیجله‌ نیشانداو داوایانكرد ده‌ستبه‌جىَ ئه‌و هێزه‌ هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌و مالیكییش واز له‌ تاكرِه‌وییه‌كه‌ى بهێنێت.
Top